یاریگا –
شوڕتە دوای شکستی بەرامبەر پێرسپۆلیسی ئێرانی، نزیکە ماڵئاوایی لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بکات.
لە شەشەم یاریی خۆیدا لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، لە قەتەڕ شوڕتە لە یارییەکی دراماتیکیدا بە پێرسپۆلیسی ئێرانی دۆڕا، کاتێک یارییەکە 1 _ 1 یەکسان بوون، شوڕتە لە خولەکی 90+9 لێدانی سزای لە دەستدا و پێرسپۆلیس لە خولەکی 90+13 گۆڵی سەرکەوتنی بە لێدانی سزا تۆمارکرد، یارییەکەش 2 _ 1 لە بەرژەوەندی یانە ئێرانیەکە کۆتایی هات.
موهەنەد عەلی هێرشبەری شوڕتە و خاوەنی تاکە گۆڵی یارییەکە لە سەر ئەنجامی یارییەکە رایگەیاند:
بەختێکی باشتر بۆ تیپەکەمان، ئەوە تۆپی پێیە گۆڵ نەکەیت و هەل لە دەست بدەیت گۆڵت لێ تۆمار دەکرێ، ئێمە باشتر بووین لە یارییەکە بەڵام بە هەڵەیەک بە لێدانی سزا گۆڵی دووەممان لێکرا، ئەوەی لە توانامان بوو پێشکەشمان کرد، هەوڵدەدەین قەرەبووی ئەم شکستە بکەینەوە.
بەم ئەنجامە شوڕتە زۆر نزیکە بە فەرمی مالئاوایی لە خولەکە بکات، لە کۆی شەش یاریی دوو خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەمی خولەکە دێت، یاریی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئیستیقلال تەهرانی ئێران یاریی دەکات.