ئینگلتەراگرنگترین

نیوکاسڵ لەم زستانە یاریزانێکی دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی دەخاتە لیستی فرۆشتنەکانۆ لە بازاڕی زستانە.

ئەگەرچی ئێدی هاوی راهێنەری یانەکە رەتیکردووەتەوە، بەڵام زانیاریی سەرچاوەیەکی ئینگلیزی باس لەوەدەکات نیوکاسڵ ئەم زستانە بە ئۆفەرێکی رازیکەر کیران ترێپیە دەفرۆشێت.

بەپێی زانیاریەکانی Football Insiderی ئینگلیزی، نیوکاسڵ لە میرکاتۆی زستانە بەرگریکارەکەی لای راستیان دەفرۆشن لەباری هاتنەپێشەوەی دەستەوارەی دڵخوازی خۆیان.

تیریپیە کە زستانی 2022 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە گواسترایەوە نیوکاسڵ، وەرزی رابردوو ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد و رەگەزێکی سەرەکی بوو لە سەرکەوتنەکانی یانەکەی. بەجۆرێک، بە هەبوونی 11 ئەسێست خاوەنی زۆترین پاس بوو لەسەر ئاستی تیمەکەی. بەڵام بۆ ئەم وەرزە بە کەمی بەشداریپێدەکرێت و، هەریەکە لە لویس هاڵ و تینۆ لیڤرامێنتۆ لە بژاردە لەپێشینەکانی ئێدی هاون لەو پێگەیە.

فەرامۆشکردنی ئەستێرە ئینگلیزیە 34 ساڵانەکە بەجۆرێکە، لەم وەرزە لە تەنها 6 یاری پرێمەرلیگدا بەشداریپێکراوە و سەرجەمیشان وەک یەدەک بووە. بە هەموویەوە ناوبراو 287 خولەک یاریکردووە.

سەرچاوە ئینگلیزیەکە زانیویەتی کە نوێنەرانی تریپیە ئاگەدارکراونەتەوە لە ماوەی گواستنەوەکانی زستانە ئامادەبن بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button