فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان خۆشنابێت و سکاڵایەکی دیکە تۆماردەکات

"مافە داراییەکانی خۆمم دەوێت"

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە مافەکانی خۆشنابێت و رێگەیەکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەیان دەگرێتەبەر

رۆژنامەی لو پاریزیان بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ دۆسیەکەی خستووەتە بەردەم لیژنەی تەمبێکاری خولی فەرەنسا، جارێکی دیکە سکاڵای لەسەر پاریس سانجێرمان تۆمارکردووە و لە رێگەی لیژنەکە داوای مافە داراییەکانی دەکات.

لە هاوینی رابردوو دوای ئەوەی پەیوەندی نێوان ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پێشووی یانەکە تێکچوو، یانە فەڕەنسییەکە پێدانی مووچەی ئەو یاریزانەی راگرت، پاریسییەکان دەڵێن لە مانگی ئۆگەست/ئابی 2023 کیلیان بە زارەکی رەزامەندیی داوە لە پاداشتی هاوسۆزی خۆی خۆش بێت کە 80 ملیۆن یۆرۆ بوو.

کیلیانیش ئەو هەوڵەی پاریسەکانی رەتکردەوە و سکاڵای لەسەر تۆمارکردن. لە کۆتاییشدا کەیسەکە لە بەرژەوەندی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە کۆتایی هات.

بەڵام پاریس سانجێرمان ئامادە نەبوو پارەکە بدات. دووپاتیدەکاتەوە، لەڕووی یاساییەوە، گۆڕانکاری بەسەر گرێبەستی کیلیان ئێمباپێدا هاتووە و لە هاوینی ساڵی 2023 کاری پێکراوە. هەر بۆیە تانەیان لە بڕیارەکە دابوو.

بەڵام دوو هەفتە لەمەوبەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا تانەکەی پاریس سانجێرمانی رەتکردووەتەوە و دەبێت بە ناچاری 55 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە و پاداشتی دارایی بە ئەستێرە فەڕەنسییەکە بدەن.

پاریسییەکان تاوەکو ئێستا پارەکەیان بە کیلیان نەداوە، بۆیە ئەستێرە فەڕەنسییەکە ئەمجارە لە رێگەی لیژنەی تەمبێکاری لیگ وەن داوای مافەکانی کردووە. بەڵام لیژنەکە ناتوانێت پاریس ناچار بکات مافەکانی کیلیان بدات.

پاریس سانجێرمان: پارەی ئێمباپێ نادەم

بابەتی زیاتر

Back to top button