ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆمپانی باسی پێكانی هاری كه‌ین و جیاوازی خۆی و ئاڵۆنسۆ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایرن میونشن باسی لە رووبەڕووبوونەوەی تیپەکەی به‌رامبه‌ر بایر لیڤەرکوزن كرد، كه‌  بڕیاره‌ لە جامی ئەڵمانیا لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی بكه‌ن.

کۆمپانی له‌ کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش یارییه‌كه‌ گوتی،

كه‌ین چه‌ند یارییه‌ك دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، چانسی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە بگه‌رێته‌وه‌، به‌رامبه‌ر لیڤه‌ركوزن ئاماده‌ نابێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

بە دڵنیاییەوە لە هەندێک یاریدا بەشداری ناکات، هەروەها ئەستەمە راستەوخۆ جێگەی پربكرێته‌وه‌، ئەو یاریزانێکی دیار و كاریگه‌ره‌، بەڵام ئێمە بە شێوەیەکی جیاواز کێشەکە چارەسەر دەکەین.


روونیشیکردەوە،

بژاردەی زۆرمان لەبەردەستە، وەک تۆماس مۆلەر، ماتیاس تێل، سێرج گنابری، مایکل ئۆلیس و لیرۆی سانێ، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ قورس بێت لەم شوێنه‌ پشت بە کنگسلی کۆمان ببەستین .

ئاماژەی بەوەشکرد،

هاری 20 گۆڵی كردووه‌، ئەستەمە جێگەی به‌ئاسانی پڕبكرێته‌وه‌، بەڵام یاریزانانمان هەیە کە توانای تۆمارکردنی گۆڵی هەیە، لەنێویاندا جەمال موسیالە.

سەبارەت بە بارودۆخی سێرج گنابری، کۆمپانی گوتی، دەبێت چاوەڕێ بین بزانین چۆن مەشق و راهێنان دەکات، تا دوا كاتژمێره‌كان چاوەڕێ دەکەین.

سەبارەت بە بەراوردکردنی نێوان خۆی و خابی ئالۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن، راهێنه‌ره‌ به‌لجیكه‌كه‌ گوتی،

له‌كاتی یاریكردنمان وه‌ك یاریزان لێی دوور بووم، بەو پێیەی من بەرگریکار بووم، هەمیشەش باش بووم لە پاسدان، بەبێ گوێدانە ماوداكه‌، بەڵام ئێستا بووینەتە راهێنەر، بەرامبەر دۆرتمۆند رووبەڕووی نوری شاهین بوومەوە، ئێستاش خابی ئالۆنسۆ، باوەڕم وایە ئەزموونی خۆی بۆ یاریزانەکان دەگوازێتەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد،

لیڤەرکوزن بە پەستانی بەرز تایبەتمەندە، بەشێوەیەکی شەڕانگێزانە یاری دەکەن و فەزاکان بەرتەسک دەکەنەوە، لە نیوەی یەکەمی وەرزدا تیپەکە زۆر تۆكمه‌ بوو، ئه‌وان بژاردەی زۆریان لەبەردەمدایە، دەبێت سەرنجمان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ بێت و كار له‌سه‌ر خاڵه‌ به‌هێزه‌كانمان بكه‌ین.

کۆمپانی لە کۆتاییدا گوتی،

هێرشبەری زۆر باشیان هەیە، و دەتوانن بە قووڵییەکی زۆرەوە هێرش ببه‌ن و بەرگری بکەن، وەک چۆن لە خول بەرامبەر ئێمە کردیان، نازانم جارێکی دیکە هەمان شێواز پەیڕەو دەکەن یان شێوازی یاریی كردنیان به‌رامبه‌ر ئێمه‌ ده‌گۆڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button