ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ناکۆکییەکانی نێوان سەڵاح و کاراگێر بەردەوامن؛ لە پارکی وەستانی ئۆتۆمبێڵ شەڕ دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

ناکۆکییەکانی نێوان سەڵاح و کاراگێر بەردەوامن، جارێکی دیکە هەردووکیان هێرشیان کردە سەر یەکتری، کاراگێر دەڵێت ‘لە پارکی وەستانی ئۆتۆمبێڵ دەیبینمەوە’.

دوای بردنەوەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر مانچێستەر سیتی کە محەمەد سەڵاح گۆڵی دووەمی بۆ رێدز کرد، لە ستۆدیۆی شرۆڤەی دوای یارییەکە کاتێک پەیامنێری سکای سپۆرتس خەڵاتی پیاوی یارییەکەی بە سەڵاح بەخشی، ڤیرجیل ڤان دایک گوتی ئەوە کێ سەڵاحی بە پیاوی یارییەکە هەڵبژاردووە، پەیامنێرەکە بە ڤان دایکی گوت گاری نێڤل دەستنیشانی کردووە، بەرگریکارەکەی رێدز بە سەڵاحی گوت پێم سەیرە کاراگێر هەڵینەبژاردووی، لە وەڵامدا هێرشبەرە میسرییەکە گوتی :’هەرگیز ئەو دەنگ بە من نادات و خەڵات بە من نادات، هەرگیز بە منی نادات، نامەوێت لەمبارەیەوە قسە بکەم’.

Mo Salah aimed a dig at Jamie Carragher after he won the MOTM award

کاراگێر کە یەکێکە لە شرۆڤەکارەکانی کەناڵی سکای سپۆرتس، لە ستۆدیۆی شرۆڤەکردنی یارییەکە دوای لێدوانەکانی سەڵاح بە پێکەنینەوە گوتی ‘لە پارکی وەستانی ئۆتۆمبێڵ دەیبینمەوە’.

کاراگێر دوای یارییەکە زیاتر بەنزینی بە ئاردا کرد و لە پلاتفۆرمی ئێکس لەبارەی پیاوی یارییەکە نووسیویەتی :’ئەگەر بڕیارەکە بەدەست من بووایە ئەوا خەڵاتی پیاوی یارییەکەم بە ڤان دایک دەبەخشی بۆ ئەوەی دادپەروەرانەتر بوومایە’.

کێشەی کاراگێر و سەڵاح پێش یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر ریال مەدرید دروستبوو، کاتێک هێرشبەرە میسرییەکە گوتی هیچ ئۆفەرێکم بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم پێنەگەیشتووە و دووپاتیکردەوە هاوینی داهاتوو ریزەکانی رێدز بەجێدەهێڵێت.

ئەوکات کاراگێر رەخنەی توندی لە سەڵاح گرت و بەوە تۆمەتباری کرد ‘خۆپەرستە’ـە و نەدەبووایە پێش یارییەکی هەستیار بەرامبەر ریال مەدرید ئەم قسەیە بکات.

Jamie Carragher

سەڵاح دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر مان سیتی جارێکی دیکە ویستی خۆی بۆ بەجێهێشتنی لیڤەرپوول دووپاتکردەوە و گوتی ‘ئەوە دوایین یاریی من بوو بە درێسی لیڤەرپوول بەرامبەر مانچێستەر سیتی، بۆیە دەمەوێت تەنیا چێژی لێوەربگرم’.

کاراگێریش لەبارەی سەڵاح گوتی :’من ناڵێم نابێت ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ و مووچەیەکی بەرز پێشکەش بکرێت، ئەو خۆی مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت، بەڵام نامەوێت لیڤەرپوول گوێ لە دەنگەکانی دەرەوەی یانەکە بگرێت، ناکرێت یاریزان هەرچییەکی بوێت پێی بدرێت، ئەم یانەیە لەسەر ئەوە دروست نەکراوە یاریزانان چییان بوێت پێیان بدرێت’.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button