ئه‌مریکاگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی لاماسیا کۆتایی هات

بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە

Yariga App

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو لە قۆناخی پێشکۆتایی خولی ئەمریکا لۆس ئانجلێس گالاکسی رووبەڕووی سیتاڵ ساوندەرس بووەوە 1-0 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.

بەڵام لۆس ئانجلێس گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و بەهۆی پێکانێکی سەخت ریکوێی پوگی ئیسپانی لەدەستدا و ئەم وەرزە بۆ یاریەنەکە کۆتایی هات.

یانە ئەمریکییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردووەتەوە، ریکوێی پوگ لە گێمی دووەمی یارییەکە تووشی پێکان بووە، بەڵام بۆ ماوەی 30 خولەک بەپێکانەوە یاریی کردووە، پاش یارییەکە پشکنینی پزیشکی بۆکراوە و دەرکەوتووە بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە.

یانە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەمزووانە نەشتەرگری بۆ یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە دەکرێت، بەوهۆیەش تاوەکو زیاتر لە 9 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

ریکوێی هەر لەو یارییە لە خولەکی 85 تاکە گۆڵەکەی یانەکەی دروستکرد، لەم وەرزەش یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی خولەکە. لە 36 یاریی بەشداریی 31 گۆڵی کردووە. 17 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵی دروستکردووە.

ریکوێی پوگی بەرهەمی ئەکادیمیای لاماسیایە، لە 2014 تاوەکو 2022 یاریی بۆ تیپی ژێر 16 ساڵان، ژێر 18 و 19 ساڵآن، تیپی دووەم و تیپی یەکەمی بارسێلۆنا کردووە.

لە هاوینی 2022 یانە کاتالۆنییەکەی جێهیشت و بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە لۆس ئانجلێس گالاکسی کرد.

Back to top button