یاریگا –
چێڵسی لە نووسینەوەی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی بەردەوامی هەیە و ئەمشەویش ئەستۆن ڤیلای کرده قوربانیی. بەڵام لەپاڵ بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە، ئەستێرەیەکی گرنگی لەدەستدا.
لە هەفتەی 13ی یارییەکانی پرێمەرلیگ بلووز لەنێو ستامفۆردبریج توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سێ خاڵیتر کۆ بکاتەوە و خۆی بگەیەنێتە پلەی سێیەم ریزبەندی. بەڵام دوای یارییەکە مارێسکا هەواڵی ناخۆشی بەگوێی هاندەرانی یانە لەندەنیەکەدادا کاتێ جۆری پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی ویسڵی فۆفانای راگەیاند.
ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە خولەکی 60 گۆڕانکاریی ناچاریی پێکرا بەهۆی کرژبوونی ماسوولکە ڕانیەوە و نەیتوانی یارییەکە تەواوبکات.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، ئینزۆ مارێسکای راهێنەر وتی
بەداخەوە کە ئەمە هەواڵێکی ناخۆشە. کێشەکەی ماسوولکەی رانیەتی. ئەم جۆرە پێکانانە سێ، چوار تا پێنج هەفتەی دەوێ بۆ چاکبوونەوە. کە ئەوەش واتا 10-12 یاریی دادەبڕێیت.
پێکانی فۆفانا خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە، بەڵام یاریزانی زیاترمان هەیە و چارەسەر دەدۆزینەوە.
نیگەرانیەکانی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەجێی خۆیدایە، بەوپێیەی بەرگریکارە فەڕەنسیەکە لە چەکە هەرە سەرەکییەکانی دەستی مارێسکایە و لە 13 گەڕی خولی ئینگلیزیدا بەشداری لە 12 یارییدا کردبوو.
ئەو پێکانەی لەکاتێکدایە یارییەکانی پرێمەرلیگ لە مانگی دیسەمبەر بەشێوەیەکی زۆر چڕوپڕ بەڕێوەدەچن، لەنێویاندا بۆکسینگ دەی هەیە.