ئیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی چارەنووسی ئەنچیلۆتی خۆی یەکلاکردەوە

چ بڕیارێک دەدات؟

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێریز لەبارەی چارەنووسی ئەنچیلۆتی خۆی یەکلاکردووەتەوە و ‘متمانە و پشتیوانی’ خۆی بۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکە دووپاتکردووەتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ریال مەدرید لەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا، بەڵام هێشتا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید متمانەی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەکەی و پشتیوانی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە دەکات.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، پێرێز بڕوای وایە یانەکەیان لە دەستێکی دڵنیاکەرەوە دایە و سەرۆکی یانە مەدریدییەکە متمانەی تەواوی بە ئەنچیلۆتی هەیە، بەردەوام سەرۆک و راهێنەری یانەکە لەگەڵ یەکتری لەگفتوگۆدان و لەبارەی زۆری ژمارەی پێکانی یاریزانەکانیان گفتوگۆ دەکەن.

مارکا ئاشکراشیکردووە، ئەوەی ئێستا ئەنچیلۆتی و پێرێز بیری لێ دەکەنەوە، تەنیا خشتەی یارییەکانی یانەکەیانە تاوەکو سەری ساڵ، بیر لەوە دەکەنەوە چۆن بتوانن تاوەکو سەری ساڵ بۆشایی یاریزانە پێکراوەکان پڕ بکەنەوە.

مارکا ئاشکراشیکردووە، ریال مەدرید و چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی رەتیانکردەوە رێککەوتنێکی پێشوەختەیان هەبێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەرکی راهێنەرایەتی لۆس بلانکۆس بگرێتە ئەستۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button