یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لوتكەی هەفتەی سیازدەی پرێمەرلیگ هەردوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سیازدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
لیڤەرپوول دەیەوێت بە بردنەوەی یارییەكەی ئەمڕۆ لە مانچێستەر سیتی جیاوازی خاڵەكانی نێوانیان بۆ 11 خاڵ بەرزبكاتەوە.
لیڤەرپوولەكەی ئارنە سڵۆت بە شێوەیەكی نایاب دەستیان بەم وەرزە كردووە و بە جۆرێك لە چامپیۆنزلیگ لە سەرجەم یارییەكاندا براوە بوون و پێشەنگیان گرتووە و لە پرێمەرلیگیش لە كۆی 12 یاری 10 یارییان بردووەتەوە و لە یارییەك یەكسان بوون و یارییەكیش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگی ریزبەندیان گرتووە.
لەبەرامبەردا مانچێستەر سیتی بە بارودۆخێكی تەواو سەختدا تێدەپەڕێت بە جۆرێك شەش یاریی لەسەر یەكە تامی بردنەوەی نەكردووە و لە شەش یاریی رابردوودا پێنج یاریی دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.
لە كۆی 12 یاریی ئەم وەرزە لە 7 یاریی براوە بوون، دوو یاریی یەكسان بوون و سێ یاریش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
رێدز بە بێ ئالیسن بەیكەر، ئیبراهیما كۆناتێ ، دیێگۆ جۆتا، كۆستاس سیمیكاس و فێدێریكۆ كیێزا رووبەرووی سیتی دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا گواردیۆلا بۆ یاریی لووتكەی ئەمڕۆ لە تواناكانی هەریەك لە كۆڤاسیچ، چۆن ستۆنز، رۆدریگۆ و ئۆسكار بۆب بێ بەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول
كێڵێهێر
ئارنۆڵد، گۆمێز، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر
سەڵاح، جۆنس، گاكپۆ
نونێز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
وۆڵكەر، دیاز، ئاكانجی، ئاكێ
دی برۆین، گوندۆگان
ماتیۆس نونێس، فۆدن، ساڤیۆ
هالاند