ئیسپانیاگرنگترین

رافینیا تووڕەیە لە ئاستی یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

رافینیای بەڕازیلی و کاپتنی بارسێلۆنا تووڕەیە لەو ئاستەی یانەکەی پیشانی دەدات.

ئەمشەو لەنێوا یاریگای خۆیان بارسێلۆنا میوانداریی لاس پاڵماسی کرد. بە پێچەوانەی پێشبینیەکان، میوانەکە سێ خاڵی لە خاوەن ماڵ وەگرت کاتێ 1-2 لە بلاوگرانای بردەوە.

بەو هۆیەوە سەرکردەی کەتەلۆنیەکان تووڕەیی خۆی نەشاردەوە. ئەوە بەتایبەت سێیەم یاریی بەدوای یەکە بارسا هیچ بردنەوەیەک تۆمار ناکات لە لالیگا.

دوای یارییەکە رافینیا کە تاکە گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد پێش ئەوەی لاس پاڵماس جارێکیتر پێشبکەوێتەوە، بۆ TV3 وتی

خراپ یاریمان کرد. ئەو ئاستەی پێشکەشمان دەکرد، ئێستا دابەزیوە. دەبێ زیاتر بەردەوامبین لە هەوڵدان چونکە زۆرشت هەیە بە هەڵە ئەنجامی دەدەین. پێویستە شتەکان پێچەوانە بکەینەوە تا بگەڕێینەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان لە لالیگا.

من تووڕەم. گرنگیش بە گۆڵەکەم نادەم چونکە یارییەکە بەلامەوە گرنگ بوو. بەڵام نەمانبردەوە و لە یارییەکەشمان رازیی نیم.

سێ یاریە بارسا تەنها خاڵێکی کۆکردووەتەوە لە رکابەرەکانی و، سێشەممەی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆیان رووبەڕووی مایۆرکا دەبنەوە کە ئەم وەرزە زۆر بە بەهێزی دەرکەوتوون و ئێستا لە ریزبەندی پێنجەم دێن.

سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی لە سێ هەفتەی رابردوو، بارسا هێشتا پێشەنگە بەڵام ریاڵی رکابەری دوو یاری کەمتریان ئەنجامداوە. بە بردنەوەیان لەو دوو یارییە، شاهانەکان بە جیاوازیی دوو خاڵ پێش رکابەرە مێژووییەکەیان دەکەون.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button