یاریگا –
دۆخی چەقبەستووی محەمەد سەڵاح لە بابەتی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول وای لە یانە گەورەکانی دیکە کردووە هەوڵەکانیان دەستپێبکەن بۆ گواستنەوەی.
کۆتایی ئەم وەرزە سەڵاح گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕێدز بەسەردەچێت و لە چەند رۆژی رابردووشدا ئاماژەی دا کە رۆشتنی لە یانەکە لە هەرکاتێک نزیکترە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی فیچاخێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئینتەر میلانیش هاتووەتە ریزی خوازیارەکانی ئەستێرە میسڕیەکە.
پێشتر بەهێزترین دەنگۆ خولی و سعودی و یانەی بارسێلۆنا بوون بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی رێدز. بەجۆرێک، باس لەوە دەکرا سعودیەکان ئامادەن بڕی ئەو پارەیەی بۆ سەڵاحیان ئامادەکردووە، زیاتر دەبێ وەک لەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو وڵاتە وەریدەگرێت.
ئەو پارەی بۆ سەڵاح ئامادەکراوە زۆرترە لەوەی رۆناڵدۆ وەریدەگرێ
فیچاخێس زانیویەتی کە ئینتەریش بۆ دابینکردنی بووجەی پێویست بۆ پرۆسەی گواستنەوەی ئەستێرە 32 ساڵانەکە، ئامادەن سێ لە یاریزانەکانیان بفرۆشن.
ئەو سەرچاوەیە ناوی یاریزانەکانی لیستی فرۆشی نێرازوری بڵاوکردووەتەوە کە هەریەکە لە مەهدی تارمی ئێرانی، مارکۆ ئارناتۆڤیچی سڕبی و خواکین کۆرییای ئەرجەنتینیە.
ئەگەر تا هاوین دۆخەکە هەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە، ئەوا هەر یانەیەک دەتوانێ بەخۆڕایی سەڵاح بگوازێتەوە و تەنها مووچەکەی دابین بکات.