ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ روود ڤان نیستێلڕۆی دەبێتە راهێنەری یانەیەکی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی روود ی ڤان نیستێلڕۆی پۆستی راهێنەرایەتی لێستەر سیتی وەردەگرێت.

ماڵپەڕی فەرمی لێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی لەگەڵ ڤان نیستێلڕۆی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستیان واژۆ کردووە، راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئێستا راهێنەری نوێی رێوییەکانی ئینگڵتەڕایە.


نیستێلڕۆی لە سەرەتای ئەم وەرزە وەک یاریدەدەری ئێریک تێن هاخی راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەستبەکار بوو، دوای دوورخرانەوەی تێن هاخ لە پۆستەکەی، روود بەشێوەیەکی کاتی شوێنی هاونیشتیمانییەکەی گرتەوە.

بەڵام تەمەنی کارکردنی لە مانچێستەر درێژ نەبوو، پاش چوار یاریی شەیتانە سوورەکان روبن ئاموریمی پۆرتوگالی و راهێنەری سپۆرتینگیان وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکرد و روود ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.

لێستەر سیتی هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان ستیڤ کووپەریان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

لێستەر لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 12 یاریی 6 یاریی دۆڕاندووە و 4 یاریی یەکسانبووە، تەنیا 2 یاریی بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پلەی شازدەیەمی گرتووە و تەنیا یەک خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button