یاریگا –
جۆزێپی مارۆتا بۆ داکۆکیکردن لەسەر لاوتارۆ مارتینێز هاتەدەنگ بەوەی ناوی ئەستێرەکەی ئینتەر میلان لە خەڵاتەکانی زەبێستدا بوونی نەبوو.
هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە کە لەگەڵ سێ هاوتیمی دیکەیدا پاڵێورابوون بۆ کۆتا 11 بەربژێر، بەڵام ناوی تێدا نەهات. لەم بابەتەی خوارەوەدا ناوی پاڵێوراوەکان بزانە:
لاوتارۆ وەرزی رابردوو سەرکردایەتی نێرازوری کرد لە بردنەوەی خولی ئیتاڵی. ئەوە و هەروەها گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولەکەش بوو. لەسەر ئاستی هەڵبژاردەش توانی گۆڵکاری کۆپا ئەمریکا بباتەوە کاتێک ئەرجەنتین توانی بۆ دووەم وەشان لەسەریەک ببنە پاڵەوان.
لەو بارەیەوە سەرۆکی ئینتەر میلان بۆ ئاژانسی هەواڵی ANSA وتی
مایەی سەرسوڕمان و نائومێدیش بوو کە لاوتارۆ ناوی لە کۆتا 11 پاڵێوراوەکەی خەڵاتی باشترینەکانی فیفادا نەهاتبوو دوای وەرزێکی نموونەیی. ئەو شایستەی رێزلێنانی زیاتر و پێزانینی نایابترە. ئەم دوورخستنەوەیە تەنها بەلاوەنانی ژمارە و سەرکەوتنەکانی ئەو نییە، بەڵکوو ئەو کاریگەرییانەشە لە یارییە یەکلاکەرەوەکاندا هەیبوو. ئەمە ئاماژەیەکی خراپە. یاریزانێک ئاوابێت پێویستە خەڵاتبکرێت.
دەرکردنی مارتینێز لە کۆتا بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی زەبێست لەکاتێکدایە لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی ئەو یاریزانە کە لە یانەی ئینتەر میلان یاریی دەکات، لە لیستەکەدا بوونی هەیە.