سعوودیەگرنگترین

ئەو پارەی بۆ سەڵاح ئامادەکراوە زۆرترە لەوەی رۆناڵدۆ وەریدەگرێ

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح لە دوایین ساڵی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ لیڤەرپوول و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی روونیش نییە بۆ درێژکردنەوەی.

دەنگۆی زۆر هەیە لە یانە و خولی جیاوازەوە خواست هەیە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە میسڕیەکە. بەتایبەت لەلایەن یانەکانی خولی سعودی و، بەم دواییانەش بارسێلۆنا.

هاوینی رابردوو یانەی ئیتیحادی سعودی هەوڵی زۆری دا بۆ رازیکردنی گۆڵکارەکەی رێدز، بەڵام بە هاتنی ئارنە سڵۆت سەڵاح بڕیاری مانەوەی دا.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی خولی سعودی ئۆفەرێکی خەیاڵیان ئامادەکردووە بۆ هێرشبەرە 32 ساڵانەکە کە زیاترە لەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەریدەگرێت.

ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی کە دۆن ساڵانە لەگەڵ نەسڕ 177 ملیۆن پاوەند (225 ملیۆن دۆلار) وەردەگرێت. سعودیەکان نیازیان وایە سەڵاح بەوە رازی بکەن زیاتر لەو بڕەی رۆناڵدۆی بدرێتێ.

ئەگەر تا هاوین هیچ بەرەوپێشچوونێک روونەدات لە رێککەوتنی نێوان رێدز و ئەستێرەکەی، وەک خودی خۆیشی لە چەند رۆژی رابردوودا لەو بارەیەوە درکاندنی کە رەنگە رۆشتنی لە هەرکاتێک نزیکتربێ، ئەوا ئەو یاریزانە دەتوانێت یانەکە بەبێ بەرامبەر جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button