ئینگلتەرا

چێڵسی بەناچاری ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ناچاربووە بیر لە فرۆشتنی ئەستێرەیەکی بکاتەوە.

شینپۆشەکانی لەندەن ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی ئینزۆ مارێسکا توانیویانە تیمێکی رکابەر پیشان بدەن لە تەواوی خول و پاڵەوانێتیە جیاوازەکان، بەڵام ریس جەیمسی کاپتنی یەکەمیان هێشتا بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی نەیتوانیوە ببێتەوە بە بەشێکی سەرەکی لە بلووز.

جەیمس بەهیوابوو وەرزێکی جیاوازتر دەستپێبکات دوای ئەو نەشتەرگەریەی ساڵی رابردوو بۆی ئەنجامدرا کە بەهۆیەوە بەجۆرێ دوورکەوتەوە، لە سەرەتای وەرزی رابردووەوە 15 یاریی بەشداریکرد و ئەم وەرزەش تەنها 4 جار، بەڵام جارێکیتر دووچاری پێکان هاتەوە لەپێش یارییەکەیان بەرامبەر لێستەر سیتی لە شەممەی رابردوو.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئینگلیزییەکان، بلووز ناچارە ئەم جارە یاریزانە ئینگلیزیەکەی بفرۆشێت، بەتایبەت دوای پێکانەکەی ئەم جارەی.

بەرگریکارەکەی لای ڕاست پێکانی جیاوازتری تووشبووە و لە ماسوولکەکانی ڕانیدایە کە بەهۆیەوە تا ساڵی نوێ ناگەڕێتەوە و فریای یانەکەی ناکەوێ لە خشتە چڕەکەی بۆکسینگ دەی.

دەنگۆ هەیە یانەی ریاڵ مەدرید خواستی پیشاندابێت بۆ گواستنەوەی یاریزانە 24 ساڵانەکە و، چێڵسیش رەنگە بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند رازی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button