ئیسپانیا

دی یۆنگ خەریکە تووشی هەمان چارەنووسی رامۆس ببێت

Yariga App

یاریگا –

سێرخیۆ رامۆس ریال مەدریدی جێهێشت، چونکە لە کاتی گونجاودا وەڵامی ئۆفەرەکەی ریالی نەدایەوە. ئێستا شتێکی هاوشێوە خەریکە رووبەڕووی فرانکی دی یۆنگ لە بارسێلۆنا ببێتەوە.

بارسێلۆنا دەیەوێت فرانکی دی یۆنگ بگەڕێنێتەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی. لەڕاستیدا هانسی فلیک بە یاریزانێکی زۆر گرنگی دەزانێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکەی ئەم وەرزە کە بریتییە لە بەدەستهێنانی نازناو بەتایبەتی لالیگا. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ستافی راهێنەرایەتی زۆر پشتیان بە دی یۆنگ بەستووە، بەتایبەتی ئێستا کە لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی بارسا لە یاریگادا هوتافیان ل دژ گووتووەتەوە. فلیک دەیەوێت لەگەڵ هاوتیمییەکانی جێگیر بێت تاوەکوو یاری زیاتری پێبدات چونکە ئاستەنگی گەورە لە پێشە، بەتایبەت یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند و ئەتالانتا و بەنفیکا و یارییەکی خول بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.

بەڵام کاتێک باس لە نوێکردنەوەی گرێبەست دەکرێت، شتێکی گرنگ گۆڕاوە. یانەکە چیتر ئەو ئۆفەرەی ساڵی رابردوو کە یاریزانەکە رەتیکردبووەوە لەبەرچاو ناگرێت و بە بەسەرچووی دەزانێت. تا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە بارسا دەگوترا دی یۆنگ لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانییەوە مامەڵە بکات چونکە ئۆفەرێکی لە بارسا هەبوو و ناچار بوو وەڵامی بداتەوە. ئێستا یانەکە چیتر ئەو ئۆفەرە بە دروست نازانێت.

بارسا پێشتر پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دی یۆنگ کردووە کە لانیکەم سێ ساڵ بۆ گرێبەستەکەی ئێستای کە تا ساڵی 2026ە زیاد دەکات. لەم پێشنیازەدا باس لە کەمکردنەوەی مووچە بە بەراورد بە مووچەی ئێستای نەکرابوو.

ئێستا بارسا چاوەڕێی ئاستی دی یۆنگ دەکات. دەیەوێت بزانێت چۆن یاری دەکات و ئایا دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی. بەڵام لە یانەکەدا پێدەچێت بڕیاری نوێکردنەوە نەدرێت و چاوەڕێ دەکەن تا ساڵی 2026 گرێبەستی ئێستای تەواو بکات و وەکو یاریزانێکی ئازاد بڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button