چامپیۆنزلیگفهرهنسا
دوو هاندەری لیل درانە بەر چەقۆ لە ئیتاڵیا
یانەی لیلی فەڕەنسی رایگەیاند دوو هاندەرانیان چەقۆیان لێدراوە بەر لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بۆلۆنیا.
ئەمشەو لیل و بۆلۆنیا لە خاکی ئیتاڵیا رووبەرووی یەکدەبنەوە و یانەی میوان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە
لە کردەیەکی ترسنۆکانە و قبوڵ نەکراودا، دوو هاندەرانمان چەقۆیان لێدراوە و هاندەری دیکەشمان ئازاریان پێگەیشتووە. نزیکەی 80 هاندەری بۆلۆنیا لە قاوەخانەیەکدا بۆسەیان بۆ هاندەرەکانمان داناوەتە و هێرشیان کردوونەتە سەر.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە
داوا لە هاندەرانمان دەکەین ووریا بن، بەڵام هێمن بن و هیچ کاردانەوەیەیان نەبێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
بۆلۆنیا لە 4 یاری سەرەتادا تەنها یەک 1 هەیە، لیل خاوەنی 7 خاڵە و 6 لەو خاڵانەشی بەرامبەر ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەدەستهێناوە.