ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

لویس سوارێز گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر مەیامی درێژکردەوە

Yariga App

لویس سوارێز ئەمڕۆ وەرزێکی دیکەی خستە سەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەر مەیامی و تاوەکو مانگی 12ی 2025 دەمێنێتەوە.

گۆڵکارە بە ئەزموونەکە، مانگی 12ی ساڵی رابردوو روویکردە یانەکەی مێسی و ئەمڕۆ دوای تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی وتی

من زۆر دڵخۆشم لێرەم و ئێمە وەک یەک خێزانین. پەیوەندییەکی زۆر پتەومان لەگەڵ هاندەرانمان هەیە و هیوادارم بتوانین وەرزی داهاتوو زیاتر دڵییان خۆش بکەین.

سوارێز 30 یاری لە خولی سوپەری ئەمریکی ئەنجامداوە و خاوەنی 21 گۆڵ و 10 ئەسیستە.

هاوکات جگە لە هاوتیمەکانی پێشووی وەک مێسی، بوسکێتس و ئەلبا لەو یانە یەکیگرتووەتەوە، بۆ وەرزی نوێ خافییر ماسکێرانۆ بووەتە راهێنەری یانەکە و ئەگەری نێیمار داسیلڤای بەڕازیلیش لە ئارادایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button