دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

کۆلۆ موانی لە پایتەختی ئینگلتەراوە خواستی لەسەرە

Yariga App

یاریگا –

لە ئینگلتەراوە خواست لەسەر کۆلۆ موانی زۆربووە و دەیانەوێ سوود لەو دۆخەی وەربگرن کە ئێستا لەگەڵ پاریس سان جێرمان پێیدا تێپەڕدەبێت.

موانی لەم وەرزە لەلایەن لویس ئێنریکی راهێنەرەوە وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. لە 12 هەفتەی خولی فەڕەنسی لە 9 یاریدا بەشداریپێکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەی CaughtOffsideی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ خواستی لەسەر ئەو هێرشبەرە هەیە و دەیەوێ ئەم زستانە لە پایەختی فەڕەنساوە بیگوازێتەوە پایتەختی بەریتانیا.

هەر بەپێی ئەوەی سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، نیازی گەنەرز لەم هەوڵەیدا کڕینی هەمیشەیی نییە، بەڵکو بەشێوەی خواستن یاریزانە 25 ساڵانەکەی دەوێت.

ئامانج لەو هەوڵەی ئارسیناڵ بۆ بەهێزترکردنی بژاردەکانی هێڵی پێشەوەیە. لە سەرەتای ئەم وەرزەوە لە پرێمەرلیگ دوای 12 هەفتە توانیویانە 21 گۆڵ تۆماربکەن (بە گۆڵی یاریزانانی پێگەکانی دیکەشەوە). بەوەش هاوشانی برایتن لە ریزبەندی شەشەم دێن لەرووی زۆری گۆڵ تۆمارکردنەوە لە خولی ئینگلیزی.

کۆلۆ موانی لەم وەرزە لە 16 یاری سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی 4 گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button