ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

وەڵامی فەرمی...

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری فاینۆردی هۆڵەندی کرد و یارییەکە 3-3

گواردیۆلا دوای یارییەکە بە برینێک لەسەر لووتی بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی کرد، کاتێک رۆژنامەنووسێک پرسیاری لە بارەی هۆکاری برینەکەی لێ دەکات، پێپ بەشێوەیەکی سەیر دەڵێت خۆم وام لەخۆم کردووە.

بە نینۆکی خۆم لووتی خۆمم بریندار کرد، دەمەوێت ئازاری خۆم بدەم.

کەمێک لەمەوبەر راهێنەرە ئیسپانییەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە بەهەڵە لێکدانەوەیان بۆ قسەکانی کردووە.

مەبەست لە وەڵامەکەم، سووکایەتیکردن بە بابەتی خۆئازاردانی نییە و بابەتی خۆئازاردن زۆر مەترسیدارە. دەبێ ئەوانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە، چارەسەر وەربگرن.

بە پرسیاری کۆتایی پرێس کۆنفرانسی شەوی رابردوو لەبارەی برینەکانی سەر دەموچاوم سورپرایز بووم. ئەوکاتە گوتم بە هۆی نینۆکێکی تیژەوە خۆم بریندارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button