بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ زاخۆ دەیەوێت هێرشبەرێکی هەڵبژاردەی عێراق بگوازێتەوە ریزەکانی

لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لەگەڵ ئەحمەد یاسین لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بیگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ لەگەڵ ئەحمەد یاسین هێرشبەری یانەی ئۆرێبرۆی سویدی لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، یانە کوردستانییەکە دەیەوێت سەرەتای ساڵی نوێ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق واژۆ بکات.

Image

ئەحمەد یاسین (33 ساڵان) هاوینی رابردوو لە یانەی خلودی سعوودییەوە روویکردە ریزەکانی ئۆرێبرۆی سویدی و ئە مانگە لەلایەن خیسوس کاساسەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرایەوە و لە یاریی بەرامبەر عومان کاپتنی شێرەکانی رافیدەین بوو، کە لە یارییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەیان بەدەستهێنا.

کوڕە کوردەکەی خولی سویدی بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق خاوەنی 61 یاری و 6 گۆڵ و 8 ئەسیستە، کە دەتوانێت وەکو یاریزانی باڵی راست و چەپ و هێرشبەری سەرەڕم و یاریساز یاریی بکات.

ئەحمەد یاسین بە درێسی خلود لە خولی پلەیەکی سعوودی لە 35 یاری 8 گۆڵ و 4 ئەسیستی کرد، پێشتر درێسی یانەی خۆری قەتەڕیشی پۆشیوە و لە خولی ئەستێرەکانی قەتەڕ یاریی کردووە، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو هێرشبەرە کوردە 325 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button