یەکەمین بەڕێوبەری ئافرەت لە مێژووی تۆپی پێی سعودیە
یاریگا –
دەستەی کارگێڕی یانەی ریازی سعودی، نورە قەحتانی، وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەم یانەیە راگەیاند.
نورە قەحتانی کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە وەرزشییەکان، پێشتر پۆستی بەڕێوەبردنی بەشی بۆنە و ئاهەنگەکانی یانەکەی هەبووە و ئێستا بۆ ئەم پۆستە نوێیە دەستنیشان کراوە.
هەروەها بۆ ماوەی چوار ساڵ لە زانکۆی مەلیک فەهد لە بەشی نەوت و کانگاکان کاری کردووە دواتر پەیوەندی بە یانەی سعودیەوە کرد.
یانەی ریاز پێشتر چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ نورە ئەلقەحتانی بڵاوکردبووەوە کە تیایدا باسی لە پلانەکانی داهاتووی خۆی کردبوو. لە نێو ئەم بەرنامانەدا دەتوانین ئاماژە بە دروستکردنی کۆمپانیایەکی تایبەتمەند بکەین لە رێکخستنی بۆنە وەرزشییەکان و یارییە سەرنجڕاکیشەکان بۆ هاندەران بە مەبەستی رازیبوونی هاندەران لە هەموو روویەکەوە.
ئەم بڕیارە وەک رێزلێنانێکە بۆ پێشینەی قەحتانی لە بەشداریکردنی لە کەرتی وەرزشی و لێهاتوویی زانستیدا، چونکە یانەکە چاوەڕوانی بەشدارییەکانی دەکات لە پەرەپێدانی سیستەمی کارگێڕی و پاڵپشتیکردنی ئامانجە وەرزشییەکانی داهاتوو.