ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

راهێنه‌ری فاینۆرد: دوای یه‌كسانبوونمان له‌گه‌ڵ مان سیتی سڵۆت شانازیمان پێوه‌ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

برایان بریسک راهێنەری فاینۆردی هۆله‌ندی باسی یه‌كسانبوونی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی كرد و ده‌ڵێت، خالێكی به‌نرخمان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ گه‌ری پێنجه‌می  چامپیۆنزلیگ هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و فاینۆرد رووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی هات.

برایان بریسک دوای یارییه‌كه‌ گوتی،

 یارییەکە باوەڕپێنەکراو بوو بەرامبەر بە تیپێک یارییمان كرد باشترینی جیهانە، یارییه‌كی قورس بوو.


ئاماژەی بەوەشکرد،

سەرەڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ 3 گۆڵ پێشكه‌وتن، به‌ڵام له‌ کۆتاییدا سەرکەوتوو بووین لە سود وەرگرتن له‌ دۆخی مانچێسته‌ر سیتی، هەوڵێکی نایابمان دا توانیمان ئه‌نجامه‌كه‌ راست بكه‌ینه‌وه‌.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

کاتێک ئه‌نجامه‌كه‌ 3-1 بوو، هەستم کرد یاریزانەکانم ئامادەن بۆ ئەوه‌ی فشاری زیاتر دروست بكه‌ن، دواتر کە بوو بە 3-2، هەستم کرد ئەمشەو شتێک روودەدات كه‌ باوه‌ڕپێنه‌كراوه‌، توانیمان ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكه‌ینه‌ و خاڵێكی به‌ نرخمان به‌ ده‌ستهێنا.

سەبارەت بە ئارنێ سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول کە پێش ئەوەی بچێته‌ ئانفێڵد راهێنه‌‌ری فاینۆرد بوو گوتی،

دڵنیام سڵۆت  شانازیمان پێوه‌ ده‌كات، بە دڵنیاییەوە کارێکمان کردووە دەتوانێت یارمەتی ئەویش بدات.


له‌ كۆتاییدا گوتی،

سڵۆت لە سێ ساڵی رابردوودا کاریگەری زۆری لەسەر یانەکەمان هەبووە و بە دڵنیاییەوە سەرەتایەکی باشی پێبەخشیم لەگەڵ تیپێکی باش، دڵخۆشم کە له‌وانه‌یه‌ بتوانین یارمەتی بدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button