چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمرۆ لە یاری لووتكەی ئەم هەفتەی چامپیۆنزلیگدا لیڤەرپوول و ریال مەدرید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول تاكە یانەی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگە بە وەشانە نوێیەكەی لە سەرجەم یارییەكاندا براوە بێت.

لە هەفتەی یەكەم لیڤەرپوول رووبەرووی ئەیسی میلان بووە و یارییەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێ بردەوە، لە هەفتەی دووەم رووبەرووی بۆڵۆنیا بوونەوە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەیان بردەوە، لە هەفتەی سێیەم بەرامبەر لایپزیگ یارییان كرد و بە تاكە گۆڵێك یارییەكەیان بردەوە، لە هەفتەی چوارەمیش رووبەرووی بایەر لیڤەركوزن بوونەوە و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام براوە بوون.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی چامپیۆنزلیگ دێن.

لە بەرامبەردا بارودۆخی ریال مەدریدی خاوەن زۆرترین نازناوی پاڵەوانیەتیەكە بەوشێوەیە باش نییە.

تیمەكەی كارلۆ ئانچێلۆتی لە كۆی چوار یاری تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە و دوو یاریش دۆڕاوە.

لە هەفتەی یەكەم مەدرید رووبەڕووی شتوتگارت بوویەوە و بە سێ گۆڵ  بەرامبەر گۆڵێك براوە بوو، لە هەفتەی دووەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر لیل دۆڕا، لە هەفتەی سێیەم بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە دۆرتموندی بردەوە و لە هەفتەی چوارەمیش بە گۆڵێك بەرامبەر سێ گۆڵ بە میلان دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی 21 چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بۆ ئەو یارییە ئارنە سڵۆتی راهێنەری رێدز لە تواناكانی چوار یاریزانی بێ بەش دەبێت ئەوانیش ئالیسن، دیێگۆ جۆتا ، كیێزا و سیمیكاس.

لە بەرامبەردا ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد گەڕاوەتەوە راهێنانەكان و دەتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.

بەڵام لە بەرامبەردا مەدرید بەهۆی پێكانی ئەستێرەكانیەوە دەناڵێنێت.

كارلۆ ئانچێلۆتی بە بێ ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی دەچێتە ئانفیڵد.

شانبەشانی ڤینیسیۆس هەریەک لە ئیدێر میلیتاو، رۆدریگۆ، ئۆرێلیەن چوامینی، دانی كارڤاخال و دەیڤد ئالابا ناتوانن بۆ یارییەكەی لیڤەر ئامادە بن.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

كێڵێهێر

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر

سەڵاح، جۆنس، دیاز

نونێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

مێندی، رودیگەر، ئەسینسیۆ، ڤاڵڤێردی

كاماڤینگا، مۆدریچ، بێڵینگهام

ئێمباپێ، سێبایۆس، براهیم دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button