یاریگا –
جود بێڵینگهام باس لە ساتە قورسەکانی دوای لەدەستدانی یۆرۆی 2024 دەکات و ئەو فشارانەی دوای ئەو پاڵەوانێتیە کەوتنەسەری.
ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا بۆ دووەم وەشانی لەسەریەک گەشتنە یاریی کۆتایی و بەڵام نەیانتوانی بیبەنەوە.
لەو پاڵەوانێتیەدا جود توانی لە قۆناخی 16 بەرامبەر سڕبیا یەکەمین گۆڵی هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆ تۆماربکات. لە قۆناخی 16یش بە گۆڵە نایابەکەی لە خولەکی 5+90 گۆڵی بردنەوە لە سلۆڤاکیا تۆماربکات تیمەکەی ساوسگەیت بگەیەنێتە چارەکی کۆتایی.
لە نوێترین لێدوانیدا پێش یاریەکەی لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ، بێڵینگهام باسی لەو رەخنە زۆرانە کرد کە لەو یاریزانە دەگیران و وتی
من خەندە (شادییم)م نەمابوو بە یاریکردن بۆ ئینگلتەرا لەدوای یۆرۆ، چونکە وام هەستدەکرد خراپ مامەڵەم لەگەڵ دەکرا بەبەراود بەوەی پێشکەشم کرد. پێم وابوو ئەو رەخنانە زۆر توند بوون لەسەر من. وام هەستدەکرد من وەک قوربانییەک هەمووی دەخرایە ئەستۆی من. زۆر بە داخ بووم.
من لە یۆرۆ چەند چرکەساتێکی گەورە بەشدارییم کرد، بەڵام وام هەستدەکرد هەموو دونیام بەسەردا دەڕوخا. ئەوە بەتایبەت سێ رۆژ دوای فیناڵ. هیچ هەستێکی خۆشم نەبوو.
ناوبراو هەر لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئەوەشی راگەیاند کە بە گەڕانەوەی بۆ ریاڵ مەدرید جارێکیتر خۆشییەکانی بینوەتەوە و وتی
ئێستا خەندەم بۆ گەڕاوەتەوە.
سبەی شەو شاهانەکان بە پێکانێکی زۆرەوە لە ریزەکانیان رووبەڕووی تیمە نایابەکەی ئارنە سڵۆت دەبنەوە. هیوای مەدریدیەکان لەسەر بێڵینگهام و کیلیان ئێمباپێیە لەو جەنگە قورسەی لە یاریگای ئانفیڵددا ئەسپی خۆیان تاوبدەن، بەتایبەت لە نەبوونی ڤینیسیۆس جونیۆردا کە بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.
⚪️❗️ Jude Bellingham: “I lost my smile a little bit after the Euros… I think I was mistreated in comparison to what I contributed”.
“Perhaps I felt a little bit of a scapegoat. But in general, I haven’t lost my smile at Real Madrid. Not at all”. pic.twitter.com/7GDAYgfW3P
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 26, 2024