جیهانگرنگترین

مەرجێکی باوەڕپێنەکراو لە گرێبەستەکەی نێیمار و پاریس ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

شەش ساڵ زیاتر تێپەڕیوە بەسەر گرێبەستە مێژووییەکەی پاریس سان جێرمان و نێیمار دا سیلڤا کە تا ئێستاش گرانترین گواستنەوەی مێژووی تۆپی پێیە.

پاریسیەکان لە ساڵی 2017 توانیان بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە لە بارسێلۆناوە بگوازنەوە. بڕی پارەکە ئەوکات و ئێستاشی لەگەڵبێت، جێگەی مشتومڕە و وا تازە بەند و مەرجی نوێی لێ ئاشکرادەکرێت.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان، گواستنەوەکەی نێیمار تەنها 222 ملیۆنەکە نەبووە، بەڵکوو تەژی بووە لە شیرین و پارەی زیادە.

میدیا ئینگلیزیەکان لێدوانێکی لویس برایۆنی راهێنەری ئەکادیمیای کریستاڵ پاڵاسیان بڵاوکردووەتەوە، کە مەرجێکی گرێبەستەکەی نێیماری درکاندووە.

لویس دەڵێ

شێتانەترین گرێبەست لە ژیانمدا بیستبێتم، ئەوەی نێیمار و پی ئێس جیە. لە کۆرسێکی راهێنەرایەتیدا لەگەڵ ئەندامێکی پاریسدا بووم. ئەو وتی نێیمار مەرجێک لە گرێبستەکەیدا هەبووە کە هەرکاتێک دوای یارییەک بڕۆشتایە بۆ لای هاندەرانی یانەکە و چەپڵەی بۆ لێدابان، ئەوا لە بەرامبەردا بڕی 200 هەزار یۆرۆی پێدەدرا

گواستنەوەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە لەلایەن ناسر خلێفیەوە لە بنەڕەتدا بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بوو کە یانەکەی لێی بێبەشە، بەڵام پاش 6 ساڵ یاریکردن بۆ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا، جگە لە پێکانی زۆر، نەیتوانی خەونی پاریسیەکان بکات بە ڕاستی و سەرەنجام باخچەی شازادەکانی جێهێشت و روویکردە هیلالی سعودی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button