ئیسپانیاگرنگترین

ئایا پێکانەکەی ڤینیسیۆس وەرچەرخانێکی یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ ئێمباپێ ؟

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت پێکانەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر کاریگەری لەسەر ژیانی وەرزشی کیلیان ئێمباپێ هه‌بێت، كه‌ یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

رۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، له‌وانه‌یه‌ وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە لە ژیانی وەرزشی ئێمباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید دروست بێت، ئه‌م ده‌ستپێكه‌ش لە یاریگای ئەنفێڵد ده‌بێت ، كاتێك ریال مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی لیڤه‌رپوول، یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ شوێنی یاریكردنی خۆی  كه‌ باڵی چەپی هێرشبەرییه‌، كه‌ پێشتر له‌م شوێنه‌ ده‌رفه‌تی یاریكردنی به‌ ڤینی درابوو.


بەگوێرەی رۆژنامه‌ی رێلیڤۆ، دوای پێکانەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە ماسولکەی رانی، کارلۆ ئانچیلۆتی له‌ باڵی چه‌پی هێرشبه‌ری پشت بە ئێمباپێ دەبەستێت جگه‌ له‌وه‌ش ریال  چاوی له‌وه‌یه‌ به‌هۆی زۆری پێكانی یاریزانه‌كانی كلیان فریاییان بكه‌وێت، کە ئازادی زیاتری دەبێت لە یاریگادا وەک ئەوەی لە پاریس سانجێرمان هەیبوو، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەگەر هەیە یاریزانه‌كه‌ وزەکانی لە باڵی چەپی هێرشبه‌ری به‌ته‌واوی خه‌رج بكات و باشترین ئاستی خۆی نمایش بكات.


ئەستێرەكه‌ی پێشووی پاریس لەبەردەم بەرگریکاران و گۆڵپارێزی لیڤەرپوول ئەرکێکی گەورە دەبێت، چونکە خۆی لە شوێنی دڵخوازەکەیدا دەبینێتەوە، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ئاسته‌ی نیشانی ده‌دات ببێته‌ خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاییکەرەوە و گه‌وره‌ لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ ریال مەدرید ئیتر ئه‌م شوێنه‌ به‌ یه‌كجاری به‌ ڤینی  چۆڵ بكات.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامە ئیسپانییەکە باسی لەوە کردووە کە ئاماده‌نه‌بوونی ڤینی له‌ یارییه‌كانی داهاتووی ریال مه‌درید، تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبێت بۆ كلیان  کە تایبەتمەندییەکانی قۆناخی داهاتووی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە بیرکردنەوە و فەلسەفەی کارلۆ ئانچیلۆتیدا دیاری دەکات.

لە ئاماده‌نه‌بوومی هەردوو یاریزانی به‌رازیلی ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ، هەروەها ئۆریلیان چۆامینی، ئێمباپێ بەرپرسیارێتییەکی قورسی دەبێت، چونکە ده‌بێت ئه‌و کارە لەسەر شانی خۆی هەڵگرێت، چونكی ڤینیسۆس ریال مەدریدی  لە چەندین كاتی سه‌خت رزگارکرد، به‌ تایبه‌ت  بەرامبەر ئۆساسۆنا له‌ دوایین یارییش ئه‌سیستێكی بۆ كلیان كرد كه‌ گۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانێس كرد.

وەرزی رابردووش ریال مەدرید پێویستی بە لێهاتوویی ئەستێرە به‌رازیلیه‌كه‌ بوو، لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بە ئەنجامی 2-0 لە بۆروسیا دۆرتمۆندیان برده‌وه‌ و نازناوێکی نوێیان بەدەستهێنا، کە پانزەهەمین نازناوی بوو.


بەرامبەر لیڤەرپوول پێشبینی دەکرێت ئانچیلۆتی له‌ باڵی چه‌پی هێرشبه‌ری پشت بە ئێمباپێ ببەستێت، بەڵام هاتنی ئیبراهیم دیازی مەغریبی یەکێک دەبێت لەو بژاردانەی راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ بیری لێبكاته‌وه‌.

رێلیڤۆ ئاشکرای دەکات، کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا دەرفەتێکی ناوازەی هەیە بۆ ئەوەی هەموو بەهرەکانی خۆی لە شوێنه‌ دڵخوازەکەیدا نیشان بدات له‌ ئاماده‌نه‌بوونی ڤینی ئەم پێگه‌یه‌ داگیر بكات.

له‌ دوایین یاریی ئێمباپێ رایگه‌یاند، من شوێنێكی جیاوازدا لە یارییەکانی رابردوودا یاریم کردووە، بەڵام دەتوانم لە هەموو شوێنێكی هێرشبەری یاری بکەم، ئامادەم یارمەتی تیپەکە بدەم و باشترینی خۆم پێشكه‌ش بكه‌م، ده‌توانم له‌ باڵی راست و چه‌پ و ناوه‌راستیش یاریی بكه‌م.

سەرەڕای تۆمارکردنی گۆڵێک له‌ به‌رامبه‌ر لیگانێس، بەڵام هێرشبەرە فەرەنسییەکە بە پێی هەڵسەنگاندنی رۆژنامە ئیسپانییەکان ئاسته‌كه‌ی زۆر قەناعەت پێکەر نەبووه‌، کە سەرنجی زۆرێک لە کەموکوڕی تەکنیکییان داوە، ئەمەش وایکردووە یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر لیڤەرپوول ببێتە دەرفەتێکی راسته‌قینه‌ بۆ هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ و خاڵی وه‌چه‌رخان بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button