کۆرتوا بە تامەزرۆییەوە بیر لە ماڵئاوایی دەکاتەوە
یاریگا –
تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی ریال مەدرید بە حەسرەتێکی زۆرەوە بیر لە ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەکاتەوە.
لە یەکەم وەرزی یاریکردنی لە ریال مەدرید، کۆرتوا رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە و رەخنەی زۆریشی لێ گیرا لەسەر ئاستەکەی. ئاستە خراپەکەی لە وەرزی یەکەمدا بووە هۆی بێزاری و توڕەیی هاندەرانی ریال، بەڵام هەر زوو دۆخەکەی لە بەرژەوەندی خۆی گۆڕی.
ئەم گۆڵپارێزە ئێستا بووەتە یەکێک لەپارچە سەرەکییەکانی ریال، کە رۆڵێکی گرنگی بینیوە لە زۆرێک لە یارییەکانی ئەم تیپەدا، هەروەها دوو پاڵەوانێتیی کۆتاییان لە چامپیۆنزلیگ بەتایبەتی لە یاری کۆتاییدا و بووە هۆی ئەوەی لە لای هاندەران زۆر خۆشەویست ببێت.
Di mana Anda melihat diri Anda dalam 10 tahun?
Thibaut Courtois: Saya memang akan pensiun dengan banyak penyesalan, tapi saya berharap nama saya akan dikaitkan dengan Real Madrid.
Mungkin sebagai pelatih akademi muda atau sesuatu yang berhubungan dengan penjaga gawang, itu… pic.twitter.com/XYUfcQO1vG
— ️️ ️️ (@realmadridindo1) November 26, 2024
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی 10 ساڵی داهاتوو و پێشبینیکردنی بارودۆخی خۆی، کۆرتوا گوتی:
10 ساڵی داهاتوو دەمێکە خانەنشین بووم و بە حەسرەتێکی زۆرەوە ئەو کارە دەکەم. هیوادارم پەیوەندیم لەگەڵ ریال مەدرید بە جۆرێک لە جۆرەکان بپارێزرێت. رەنگە لە ئەکادیمیای لاوان یان شتێکی پەیوەندیدار بە گۆڵپارێزەوە. شتێکە هەمیشە خولیای زۆرم بۆی هەبووە.
وەک دیارە زۆرێک لە یاریزانانی ریال مەدرید دوای جێهێشتنی یانە جیاوازەکان چوونەتە ناو ئەکادیمیا یان لەسەر ئاستی کارگێڕی کاریان کردوووە و پێدەچێت کۆرتوا پلانێکی هاوشێوەی هەبێت لە دوای وازهێنانی.