ئاسیاعێراق

ئەحمەد سەڵاح: بردنەوەی عێراق لە عومان پاڵنەرێکە بۆ سەرکەوتنمان بەرامبەر وەسڵ

میمی: تەنها یەک ئامانجمان لە یارییەکە هەیە

Yariga App

یاریگا –

شوڕتە لە کەربەلا رووبەرووی وەسڵی ئیماڕاتی دەبێتەوە و راهێنەری تیپەکەش دەڵێت سەرکەوتنی عێراق بەرامبەر عومان پاڵنەرە بۆ ئێمە.

لە گەڕی پێنجەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە لە یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی کاتژمێر 7ـی ئێوارە رووبەرووی وەسڵی ئیماڕاتی دەبێتەوە، راهێنەری شوڕتە دەڵێت ئیتر کاتی سەرکەوتنە و پێویستە هاندەرانمان ئاشت بکەینەوە.

دەربارەی ئامادەکاری شوڕتە بۆ یارییەکە، ئەحمەد سەڵاح راهێنەری شوڕتە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی:

داوای لێبوردن لە هاندەران و راگەیاندنی وەرزشی عێراق دەکەین، یاریی بەرامبەر وەسڵ ئامانجمان سەرکەوتنە و دەمانەوێ جارێکی تر ئاشتان بکەینەوە، سەرکەوتنی عێراق بەڕامبەر عومان ورەیەکی بەرزی بە ئێمە بەخشیوە و پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆمار بکەین، وەستانی خول باش بوو بۆ ئێمە چونکە چەند یاریزانێکمان پێکانیان هەبوو و ئێستا چاک بوونەتەوە، هاندەران لای ئێمە ژمارە یەکن هیوادارم بەردەوام پاڵپشتیمان بکەن.

موهەنەد عەلی ناسڕاو بە میمی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق و شوڕت کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادە بوو، دەربارەی یارییەکە گوتی:

یارییەکەی بەرامبەر وەسڵ بۆ ئێمە زۆر گرنگە و سەرجەم یاریزانەکانیش ئامادەن، دەبێ بەشێوەیەک دەرکەوین کە شایستەی تۆپی پێی عێراق بێت، یەک ئامانجمان هەیە ئەویش سەرکەوتنە بۆ ئەوەی دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین.

لە کۆی چوار یاریی رابردوو شوڕتە دوو شکست و دوو یەکسان بوونی هەیە و بە دوو خاڵ لە ریزبەندی 11ـەم و پێش کۆتایی دێت، وەسڵی ئیماڕاتیش بە حەفت خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا دێت.

لە سەرەتای مانگی داهاتووش شوڕتە لە ئێران دەبێتە میوانی پێرس پۆلیس، وەسڵیش لە یاریگای خۆی رووبەرووی رەیانی قەتەڕی دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button