عێراقکوردستان

هەولێر بۆ هاوسەنگ کردنەوەی ئەنجامەکانی میوانداری حدود دەکات

ئامار و داتای نێوان هەر دوو یانە بزانە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر دەیەوێت دۆڕانەکەی یاریی رابردوو لە بیر هاندەران بباتەوە، بە سەرکەوتن بەرامبەر حدود ئەنجامەکانیشی هاوسەنگ بکاتەوە.

دوای زیاتر لە 15 رۆژ وەستان جارێکی تر خولی ئەستێرەکانی عێراق دەسەپێدەکاتەوە، لە گەڕی هەشتەمی خولەکەش هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری کاتژمێر 7:30ـی شەو میوانداری حدود دەکات، کوڕانی قەڵا و منارە لەم یارییەدا دەیانەوێت جارێکی تر هاندەرانیان بە سەرکەوتن ئاشت بکەنەوە.

هەولێر و حدود لە مێژووی خۆیاندا لە خولەکانی عێراق 15 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر هەشت یاریی بردۆتەوە و حدودیش تەنها لە دوو یاریی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە پێنج یارییشدا یەکسان بوونە، قەڵای زەرد 21 گۆڵی تۆمار کردووە و حدود نۆ گۆڵی لە هەولێر کردووە، دوو یاریی جامی عێراقیش بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە و لە هەر دوو یاریشدا هەولێر براوە بووە.

لە رووی ریزبەندییەوە هەولێر لە حەفت یارییدا 11 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەم دێت، حدود تاکە یانەیە لەم خولەی ئەستێرەکانی عێراق هیچ خاڵێکی نیە و لە کۆتا ریزبەندی یانەکان دێت، بۆ یارییەکەی هەولێریش سائیر جەسام راهێنەری تازەی حدود یەکەم یاریی دەبێت لەگەڵ یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button