ئیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز بە داتا دەیسەلمێنێ ریاڵ مەدرید خاوەنی باشترین ئەکادیمیایە لە جیهاندا

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز لە نوێترین لێدوانیدا کە زۆرێک لە میدیا جیهانییەکانیش بڵاویانکردەوە، تیشکی خستەسەر زۆر تەوەر. ستایشی ئەکادیمیای ریاڵ مەدرد یەکێک بوو لە دیارترین بەشی وتارەکەی.

سەرۆکە مێژووییەکەی شاهانەکان بە داتا باسی لە ژمارەی ئەو یاریزانانە کرد کە دەرچووی ئەکادیمیای مەدریدن و ئێستا لە خولە جیاوازەکان یاریی دەکەن. نموونەی ئەو یاریزانانەشی هێنایەوە کە دەرچووی ئەوێن و ئێستا بوونەتە رەمزێک بۆ ریاڵ.

پێرێز وتی

ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید باشترینە لە جیهاندا. ئێستا لە خولە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ 191 یاریزانی مەدرید بوونیان هەیە. لەوانە 51 یاریزانیان لە خولی یەکەمینەکانن، 56 لە خولی پلە دوون و هەروەها 84 یاریزانیش لە خولە نێودەوڵەتیەکان.

پێرێز لە باسی یاریزانەکانی ئێستا و ئەوانەشی کە ئەم ساڵ لە یانەکە رۆشتن، بەتایبەت باسی ناچۆ فێرناندێزی کرد و بە  یەکێک لە باشترین یاریزان و بەرهەمی ئەکادیمیاکەی زانی و وتی

ناچۆ یەکێکە لە باشترینەکانی بەرهەمی ئەکادیمیای مەدرید. ئەو هەر لە تەمەنی 10 ساڵیەوە پەیوەندی بە ریاڵەوە کرد، نموونەیە بۆ بەهاکانی ریاڵ مەدرید. نموونەیەکی باڵایشە بۆ یاریزانە لاوەکانی ئێستای ئەکادیمیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button