ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام گورزێکی کاریگەری بەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام گورزێکی کاریگەری بەرکەوت و یاریزانێکی یانەکە دووچاری نەشتەگەری بووە، ئەوەش دوای دوو رۆژ لە سەرکەوتنە گەورەکەیان بەسەر مانچێستەر سیتیدا.

شەممەی رابردوو یانە لەندەنیەکە بە ئەنجامی 0-4 لە پاڵەوانی چوار وەشانی رابردووی پرێمەرلیگی بردەوە. بەڵام شیرینی بردنەوەکەی بەبێ قوربانیدان نەبوو کاتێک گۆلێلمۆی گۆڵپارێزی دووچاری پێکان هات لە پاژنەی پێی.

گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە لە بژاردە سەرەکیەکانی ئەم وەرزەی ئەنجی پۆستیکۆگلۆی راهێنەرە و هەر 12 یارییەکەی پرێمەرلیگ پارێزگاری تۆڕی سپێرس بووە.

لە بەیاننامەی فەرمی تۆتنهامدا یانەکە رایگەیاندووە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ ڤیکارۆ کراوە بەهۆی شکان لە پاژنەی پێیدا.

ئەوەشیان نووسیوە کە لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەکەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوبراو دەکەن بۆ زانینی وادەی گەڕانەوەی بۆ راهێنانەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button