یاریگا _
راهێنەری هەولێر دەڵێت لە یاریگای خۆمان تەنها ئامانجمان سێ خاڵە تیپی بەرامبەر هەر یانەیەک بێت.
سێ شەممە ( 26ـی نۆڤێمبەری 2024 ) لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری کاتژمێر 7:30ـی شەو رووبەرووی حدود دەبێتەوە، دەربارەی ئامادەکاری تیپەکە و ئامانجیان، سەمیر بابۆ، راهێنەری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گوتی:
لە یاری یاریگای خۆمان سەیری تیپی بەرامبەر ناکەین چونکە ئامانجمان تەنها سێ خاڵی یارییەکەیە، هیوادارم یارێزانەکان لە ئاستێکی باشدابن تایبەت پێنج رۆژی کۆتایی مەشقی پلانی یارییەکەمان کردووە، بە گۆڕانکاری لە راهێنەریان و وەستانی خولەکە حدود دەبێتە سەر ئێشە بۆمان و ئاسان نابێت هەرچەندە یانەکە لە کۆتایی ریزبەندیە، شێرکۆ کەریم بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت، بەڵام ئوسامە رەشید ناتوانێ بەشداریبکات و بە تەواوی لە پێکان چاک نەبۆتەوە.
حدود تاکە یانەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە تا ئێستا لە حەفت یاریی هیچ خاڵێکی بە دەست نەهێناوە و لە کۆتایی ریزبەندی خولەکە دێت، دوای شکستیان لە گەڕی شەشەم بە فەرمی حەیدەر عەبدولئەمیر وازی لە راهێنەرایەتی تیپەکە هێنا و سائیر جەسام لە شوێنی ئەو دەسەبەکار بوو.
بۆ یارییەکەی بەرامبەر حدود جگە لە ئوسامە رەشید هەر یەک لە ئیڤان خالید بە فەرمی بە هۆی پێکان دادەبڕێت و خالید کردەغلی یاریزانی سوریش بەشداریکردنی جێگای گومانە بەڵام ناوی لە لیستی یاریزانەکان دەبێت.