یاریگا –
تیبۆ کۆرتوا توانی ریکۆردێکی مێژوویی لە ریال مەدرید بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر لێگانیس گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوە.
گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە لە دوای دابڕانی بە هۆی پێکانەوە دوێنێ شەو لە پێکهاتەی سەرەکی مەدریدیەکان یاریی کرد و ئاهەنگی 100مین کلین شیتی گێڕا. لەم یارییەدا مێرەنگی بە سێ گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
دوای ئەم یارییە تیبۆ ناوی چووە ناو لیستی گۆڵپارێزە گەورەکانی یانەکانەوە کە بەلایەنی کەمەوە 100 کلین شیتیان هەبووە، لەوانە کاسیاس (254 کلین شیت لە 714 یاریی)، پاکۆ بۆیۆ (179 کلین شیت لە 450 یاریی) و میگێل ئانخێل (122 کلین شیت لە 326 یاریی) تیبو کۆرتواش بە 100 کلین شیت لە 246 یاری لەم ریزبەندییەدایە لەڕووی ژمارەی کلین شیتەکانەوە لەگەڵ ئەوەشدا باشترین رێژەی کلین شیتەکانی لە نێوانیاندا هەیە و ئێستا پلەی یەکەمە.