ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەی یەکەمی ریال مەدرید تووشی پێکان دەبێت

گورزێکی کوشندە...

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر تووشی پێکان بووە و نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر کراوە، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە، ڤینی تووشی پێکانی ماسوولکەی قاچی چەپ بووە. هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی یاریزانەکە دەکرێت.

رادیۆی کۆپ بڵاویکردووەتەوە، ڤینی بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و بەشداری یارییەکانی بەرامبەر لیڤەرپوول (چامپیۆنزلیگ)، خێتافی، ئاتلێتیک بیلباو، جیڕۆنا، ئاتاڵانتا (چامپیۆنزلیگ)، رایۆ ڤایکانۆ ناکات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید بووە میوانی لێگانێس، یارییەکەی 3-0 بردەوە و ڤینیسیۆس گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ کیلیان ئێمباپێ دروستکرد.

هێرشبەرەکەی سامبا لەم وەرزە لە 18 یاریی بەشداری 20 گۆڵی کردووە. 12 گۆڵی بۆ مێرێنگی کردووە و 8 گۆڵیشی دروستکردووە.

ریال مەدرید لەم وەرزە بەدەست زۆری پێکانەکان دەناڵێنێت، لە سێ مانگی رابردوو 15 یاریزانی یانەکە تووشی 22 پێکانی جیاواز بوون.

ئێستاش هەریەکە لە یاریزانان دانی کارڤاخال، دەیڤد ئەلابا، ئێدێر میلیتاو، لوکاس ڤاسکێس، رۆدریگۆ گۆس، ئۆرێلیەن چوامێنی و ڤینیسیۆس جونیۆر بەهۆی پێکان لە یاریکردن دابڕاون

بابەتی زیاتر

Back to top button