ئینگلتەرا

سیتیزنس یاریزانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بەنیازە بە زووترین کات گرێبەست لەگەڵ مارتن زوبیمێندی یاریزانی چەقی ریال سۆسیداد واژۆ بکات.

مان سیتی لەم وەرزەدا بە رۆژانی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت، شکستی ئەم هەفتەیەی بەرامبەر تۆتنهام لە پرێمەرلیگ وایکرد پێنجەم دۆڕانی لەسەریەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەزموون بکات، ئەمەش رووداوێکی باوەڕپێنەکراوە بۆ ئەوان و هەموو هاندەرانی تۆپی پێ.

زۆرێک لە میدیاکان و شارەزایان پێیان وایە دوور کەوتنەوەی رۆدری بەهۆی پێکانەوە وایکردووە هاوسەنگی هێڵی ناوەڕاستی سیتی تێکبچێت و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم شکستە یەک لەدوای یەکانەیە، یانەکەش بیر لە گواستنەوەی جێگرەوەیەک بۆ رۆدری دەکاتەوە.

ئێستا رۆژنامەی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوەو دەڵێت، بەڕێوەبەرانی مانچێستەر بیر لە پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی رۆدری دەکەنەوە و گواستنەوەی یاریزانێکی چەق بووەتە سەرەکیترین بابەت لە گواستنەوەی زستانەدا.

دەگوترێت زوبیمێندی کە ئەستێرەی ریال سۆسیدادە ناوی لە سەرەتای لیستەکە دایە و ئەوانیش زۆر ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن کە پێشتر دەگوترا بژاردەی سەرەکی لیڤەرپوولە. جگە لە ئەو، ناوی ئیدرسۆن لە ئەتالانتاشەوە دەبیسترێت، بەڵام زۆبیمێندی لەلایەن پێپ گواردیۆلاوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە، پێدەچێت سیتی بەم نزیکانە لەگەڵ یاریزانە ئیسپانییەکە دەست بە دانسوتان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button