یاریگا –
ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان وەڵامی ئەو گومانانەی دایەوە کە لەسەر ئایندەی لویس ئێنریکی، راهێنەری پاریس سان جێرمان هه‌بوو.
خلێفی بۆ کەناڵ پڵەس گوتی، ئێمە بڕیاری دوورخستنەوەی ئێنریکی نادەین، ته‌نانه‌ت ئەگەر پاریس لە چامپیۆنزلیگیش دووربخرێته‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت باسی دوورخستنه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نیه.
سەرۆکی یانە فه‌ڕه‌نسیه‌كه دووپاتیکردەوە، دڵنیابن ئێنریکی دەمێنێتەوە، ئه‌مه یه‌كلایی بۆته‌وه، چونكه ئێمە تیمێکی نوێ دروست دەکەین، ئەمەش پرۆسەیەکە کاتی دەوێت، بۆیە هیچ بوارێک بۆ پەلەکردن له‌م بابه‌ته نییە
ئێنریکی لە هاوینی 2023 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی پاریسی وه‌رگرت، لە وەرزی یەکەمدا سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی سێ نازناو ناوخۆیی (خولی فه‌ڕه‌نسی، جامی فەرەنسا، جامی سوپەر)، و گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
گرێبەستەکەی ئێنریکی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تا هاوینی 2025 و ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش هەیە، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه له ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه هه‌بوو.