عێراقکوردستان

هەولێر راهێنەری بۆ دوو ئاستی جیاواز دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

کارگێڕی هەولێر راهێنەری بۆ تیپی ژێر 21 ساڵان و تیپی ژێر 19 ساڵانی یانەکەی دەستنیشانکرد.

یەک شەممە ( 24ـی نۆڤێمبەری 2024 ) بە فەرمی دەستەی کارگێری هەولێر سەردارفارسی وەک راهێنەری تیپی ژێر 21ساڵانی یانەکە دەستنیشانکرد، خولی 21ساڵانی عێراق رۆژی پێنج شەممە 28ـی نۆڤێمبەر یارییەکانی دەستپێدەکات، لە یەکەم یارییشدا هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری دهۆک دەکات، یانەکانی خولەکە دابەشکراون بە سەر پێنج کۆمەڵە و هەولێر لە کۆمەڵەی چوارەم یاریی دەکات.

کۆمەڵەی چوارەم ( هەولێر ، دهۆک ، زاخۆ ، پێشمەرگەی سلێمانی ، نەورۆز ، غازی باکوور ، موسڵ ) 

لە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی هەولێر بریاردرا بە دەستنیشانکردنی عیسا ئەحمەد وەک راهێنەری تیپی ژێر 19 ساڵانی هەولێر بۆ هەر دوو خولی عێراق و خولی کوردستان، خولی ژێر 19 ساڵانی عێراق رۆژی سێ شەممە 26ـی نۆڤێمبەر لە بەغداد تیروپشک بۆ یانە بەشدار بووەکان دەکرێت و سەرەتای مانگی داهاتووش یارییەکانی بەڕێوە دەچێت.

وەرزی رابردوو لە خولی لاوانی عێراق هەر یەک لە سەردار فارس وەک راهێنەر و عیسا ئەحمەد وەک یاریدەدەری راهێنەر لە لاوانی هەولێر کاریان دەکرد و پلەی دووەمی خولەکەشیان بۆ کوڕانی قەڵا و منارە بە دەستهێنا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button