یاریگا –
پێکانە زۆرەکان تەنگیان بە ریاڵ مەدرید هەڵچنیوە و یانەکە خۆی ئامادەدەکات بۆ چەند گواستنەوەیەک لە زووترین کاتدا، بۆ ئەو مەبەستەش تا دێت ژمارەی بژاردە جیاوازەکان زیاتردەبن.
هێڵی ناوەندی یانەکە یەکێکە لە کەلێنەکانی شاهانەکان کە هەرزوو لەدوای رۆشتنی تۆنی کروسەوە هەستیپێکرا. ئەگەرچی کارلۆ ئانچێلۆتی ویستی ئۆرێلین چوامینی بۆ ئەو ئەرکە رابهێنێت، بەڵام یاریزانە فەڕەنسیەکە نە خزمەکانی بە هیڵێ پێشەوە، نە لە رووی بەرگریەوە لە ئاستی خواستەکانی راهێنەرە ئیتاڵیەکەدا نەبوون. لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەش سەرچاوەکان لە ئیسپانیان بە راپۆرتێک ئامارە خراپەکانی چوامینیان خستەڕوو. درێژەی لەم بابەتەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
رۆژنامەی ئاس: خەریکە ئانچێلۆتی متمانەی بە ئەستێرەیەک نامێنێت
ماڵپەڕی Trivelaی وەرزشی زانیارییەکی شۆکهێنەری بڵاوکردووەتەوە و باس لەوەدەکات مێرەنگی بۆ پڕکردنەوە و چارەسەری پێگەی ناوەڕاستی بەرگریی، گفتوفۆی بیرۆکەی گەڕاندنەوەی کارلۆس کاسیمیرۆی کردووە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
وەک لە درێژەی زانیاریی ئەو سەرچاوەیەشدا هاتووە، پرۆسەی گواستنەوەکە بۆ میرکاتۆی زستانە تاوتوێکراوە تا هەرچی زووە باڵانس بۆ ئەو پێگەیە بگەڕێننەوە.
ماڵپەڕە وەرزشیەکە ئاشکراشی کردووە کە ئەستێرە بەڕازیلیکە لای خۆیەوە پەڕەی گەڕانەوەی بۆ مەدریدی وادەبینێت داخراوە و گەڕانەوەی روونادات.
کاسیمیرۆ یەکێک لە دیارترین رەگەزەکانی کۆتا دەیەی ریاڵ مەدرید بوو کاتێک لە ساڵی 2013 لە پۆرتۆوە گواسترایەوە قەڵای سپی و، تا ساڵی 2022 کە وێستگەکەی گواستەوە بۆ مانچێستەر یونایتد، توانی 18 نازناو بباتەوە کە گرنگترینیان 3 نازناوی لالیگا و 5 چامپیۆنزلیگ بوو.