کوردستان

ناوبژیوانە لوبنانیەکە باسی ئاستی خولی نایابی کوردستان دەکات

محەمەد عیسا: ئەمڕۆ هەستێکی تایبەتم هەبوو

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ناوبژیوانێکی لوبنانی یاریی لووتکەی ئەم گەڕەی خولی نایابی کوردستانی بەڕێوە برد.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ناوبژیوانێکی دەرەوەی عێراق یارییەکی خولی نایابی کوردستانی بەڕێوەبرد، محەمەد عیسا ناوبژیوانی لوبنانی یاری لووتکەی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستانی لە نێوان ئاکرێ و پێشمەرگەی هەولێر پێدرا.

دەربارەی بەرێوەبردنی یارییەکە و ناوبژیوانیەتی لە خولی نایابی کوردستان، محەمەد عیسا تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:

ئەمڕۆ لای من رۆژێکی مێژوویی بوو، من لە هەولێر دەژیم هەستدەکەم لە نێو کەس و کاری خۆمدام، هەستێکی تایبەتم هەبوو لە بەرێوەبردنی یەکەم یاریی لە خولی نایابی کوردستان، یارییەکە زۆر بەهێز بوو بۆیە پێویستی بە ماندووبوونی زیاتر بوو، سوپاس بۆ خوا خۆم و یاریدەدەرەکانم سەرکەوتوو بووین، کاردانەوەی یاریزانەکان زۆر هێمنانە بوو لە کاتی بریارەکانم.

سەبارەت بە ئاستی یاریزانەکانی هەر دوو یانەی ئاکرێ و پێشمەرگەی هەولێر، ناوبژیوانە لوبنانیەکە رایگەیاند:

ئاستی هەر دوو یانە زۆر بەرز بوو یاریزانەکان لەوپەڕی توانای خۆیاندابوون، لە نێو یاریگا جوڵەی هونەری جوانم بینی، هەستدەکەم خولی نایابی کوردستان بە هۆی ئەم یاریزانە ئاستبەرزانە چێژی تایبەتی دەبێت، هیوادارم زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن.

ماوەیەک لە مەوبەر محەمەد عیسا بە هۆی بار و دۆخی ناوچەکە لوبنانەوە رووی لە هەولێر کرد، دواتر لە لایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و بریاردرا یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەرێوە ببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button