گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

ماکس ڤێرستاپن بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بووە پاڵەوانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

ماکس ڤێرستاپن شوفێری بەناوبانگی هۆڵەندی دوو قۆناخ پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە نازناوەکەی مسۆگەرکرد و بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بووە پاڵەوانی فۆرمۆلا1 لە جیهان.

ماکس ڤێرستاپن شوفێری تیمی ریدبول لە خەڵاتی گەورەی لاس ڤێگاس بەپێش لاندۆ نۆریس کەوتەوە و دوو قۆناخ پێش کۆتایی هاتنی پێشبڕکێیەکانی ئەم وەرزە، پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد و بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک دەبێتە پاڵەوانی جیهان.

گەرچی ڤێرستاپن لە خەڵاتی گەورەی لاس ڤێگاس پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و جۆرج راسێل شوفێری بەریتانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەڵام شوفێرە هۆڵەندییەکە پێشکەوتنی لەگەڵ لاندۆ نۆریس مسۆگەرکرد و پاڵەوانبوونی بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک یەکلابووەوە.

شوفێرە 27 ساڵانەکە لە پێشەنگی شوفێرانی فۆرمولا 1 بە کۆکردنەوەی 403 خاڵ بە جیاوازیی 63 خاڵ لەپێشەوەی لاندۆ نۆریس شوفێری ماکلارێن دێت، کە ئەو شوفێرە بەریتانییە بە کۆکردنەوەی 340 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button