یاریگا –
مانچێستەر سیتی بە راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا شەوێکی کارەساتباریان لە یاریگای خۆیاندا تۆمارکرد. شکستێک، کە لە ماوەی 18 ساڵی رابردووی یانەکەدا نموونەی نەبووە.
سیتی لە هەفتەی 12ی خولی ئینگلیزی پێشوازیی تۆتنهامی کرد و یارییەکەی 0-4 بە میوانە لەندەنیەکەی دۆڕاند. ئەوە دوای تەنها دوو رۆژ لە درێژکردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلا کە تا هاوینی 2026 دەخایەنێ.
دوای دۆڕاندنە قورسەکە، پێپ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی BBC ددانی بەوەدانا کە ئەمە خراپترین دۆخی ئەوانە لەماوەی هەشت ساڵی یانەکە، واتا لەو کاتەوەی پۆستی راهێنەرایەتی سیتی گرتووەتەدەست.
لە هەشت ساڵی خۆماندا لە دۆخی لەم جۆرەدا نەژیاوین. ئێستا پێویستە ئەزموونی بکەین، بە بردنەوەی یاریی داهاتووشمان ئەم زنجیرە دۆڕاندنانە بشکێنین. ئێمە دەگەڕێینەوە، بەڵێ دەگەڕێنەوە و ئەنجامی دەدەین.
یاری داهاتووی کوڕانی گواردیۆلا بەرامبەر فاینۆردی هۆڵەندیە لە چامپیۆنزیگ.
بەو شکستەیان بەرامبەر تۆتنهام، هەلێکی گەورە بۆ لیڤەرپوولی پێشەنگ رەخسا تا بە بردنەوەیان لە ساوسهامپتن جیاوازییەکە لەگەڵ سیتیزنس بەرزبکەنەوە بۆ 8 خاڵ.
زنجیرەی شکستەکانی گواردیۆلا بەرامبەر یانەکانی تۆتنهام لە کاپیتاڵ وەن، بۆرنمۆس، سپۆرتینگ، برایتن بووە. بەوەش یەکەم جارە لە مێژووی کاری راهێنارەیتیدا پێپ 5 یاری لەسەریەک دۆدۆڕێت.