یاریگا –
ناوی رۆدری یاریزانی مانچێستەر سیتی وەک بەهێزترین بەربژێر لە دەنگۆکاندا هاتووە ئەوە بەتایبەت دوای وازهێنانی تۆنی کرووس.
هەواڵی سەرچاوە جیاوازەکان لە ماوەی رابردوودا باسینا لەوە دەکرد یانە شاهانەکە لەو ئەستێرە ئیسپانییەکە دەچنەپێشەوە، بەڵام دوای تووشبوونی بە پێکانە سەختەکە کە رەنگە تا کۆتایی ئەم وەرزە نەگەڕێتەوە، هاوکێشەکانی گۆڕی.
لە دوایین دیمانەیدا دوای بردنەوەی باڵۆن دۆرەکەی، ناوەڕاستکارەکەی سیتیزنس باسی لەو هەوڵانەکرد کە لەلایەن یانەکەی پایتەختی ئیسپانیاوە دراوە بۆ گواستنەوەی بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ. رۆدری ئەوەی بە شانازییەکی گەورە زانی و نەشیشاردەوە کە هاتنەپێشەوەی یانەیەکی وەک مەدرید، گرنگی خۆی هەیە بۆ هەر یاریزانێک. ئەوەش وەک گڵۆپی سەوزی ئەو یاریزانە لێکدرایەوە بۆ یانە خوازیارییەکەی.
بەڵام لە نوێترین زانیارییدا خۆزێ فێلیکس دیازی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی هەڵوێستی ریاڵ مەدریدی ئاشکراکردووە دوای ئەو لێدوانەی ناوەراستکارەکە.
فێلیک دیاز نووسیویەتی کە ریاڵ گرنگی بە رۆدری نادات. تەنانەت لێدوانەکانیشی هیچی نەگۆڕیوە لە هەڵوێستی یانە ئیسپانییەکە.
جگە لە رۆدری، فلۆریان ڤێرتزی ئەڵمانی لە یانەی بایەر لیڤەرکۆزن ئەو بژاردەیە کە سپیپۆشەکانی مەدرید بە ئامانجیان گرتووە و ئامادەی بڕە پارەیەکی زۆرن لەپێناویدا بیدەن.