ئیسپانیاگرنگترین

پۆلیسی ئیسپانیا سێ هاندەری ریال مەدرید دەستبەسەر دەکات و ئاتلێتیکۆ مەدرید تووڕە دەکات

لە یاریی کلاسیکۆ کاری رەگەزپەرستییان کردووە

Yariga App

یاریگا –

پۆلیسی ئیسپانیا سێ هاندەری ریال مەدریدی بە تۆمەتی رەگەزپەرستی لەدژی دوو یاریزانی بارسێلۆنا لە یاریی کلاسیکۆ دەستبەسەرکرد، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی بەیاننامەکەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیشی تووڕە کردووە.

پۆلیسی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، سێ هاندەرانیان دەستگیر کردووە کە لە یاریی کلاسیکۆ لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستییان لەدژی لامین یامال و رافینیا هێرشبەرانی بارسێلۆنا کردووە، بە پشتبەستن بە ڤیدیۆیەکان و خوێندنەوەی زمانی جەستە، تۆمەتبارەکانیان ئاشکراکردووە.

پۆلیسی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکەیدا وێنەی یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئاتلێتیکۆ مەدریدی داناوە، ئەمەش یانە مەدریدییەکەی تووڕە کردووە و لە بەیاننامەیەکیدا رەخنەیان لە بەکارهێنانی وێنەی یاریگای یانەکەیان گرتووە، لەکاتێکدا رووداوەکە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

دوای ئەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تویتەکەی کرد، پۆلیسی ئیسپانیا هەرزوو وێنەی یاریگای میترۆپۆلیتانۆی لابرد و وێنەیەکی دیکەی خستووەتە شوێنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button