ئه‌مریکاگرنگترین

رۆناڵدۆ: خۆم بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بەربژێر دەکەم

دیاردە دەڵێت: تۆپی پێی بەڕازیل پێویستی بە گۆڕانکاریی بنەڕەتی هەیە

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵدۆی بەڕازیلی دووپاتی دەکاتەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێت، کە ئێستا تۆپی پێی بەڕازیل بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت.

رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی لە لیدوانێکی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەبارەی دەنگۆی خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل دەڵێت :’بەڵێ، من ساڵانێکی زۆرە دەڵێم، دەمەوێت ببمە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، ئەمە نەگۆڕاوە، بەڵام چاوەڕێی کاتێکی گونجاو دەکەم، چونکە هەست دەکەم ئامادەم، تۆپی پێی وڵاتەکەم پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەیە، هێشتا کاتی هەڵبژاردەکان دیار نییە، بۆیە من ئێستا خۆم بەربژێر نەکردووە’.

هەروەها رۆناڵدۆی دیاردە دەشڵێت :’من لەوەتەی یاریزانم ئەمە خەونی منە، هەمیشە هاوڕێیەکانم لە سەردەمی یاریزانیەتیدا پێیان دەگوتم سەرۆک، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت، پێویستە کاتی هەڵبژاردن دیاریی بکرێت، من چاوەڕێی کاتێکی گونجاو دەکەم و هەست دەکەم لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەم’.

هەروەها رۆناڵدۆ لەبارەی ئەگەری دەستنیشانکردنی گواردیۆلا بە راهێنەری هەڵبژاردەکە لەدوای دەرچوونی، دەڵێت :’ناکرێت کڕینی گوێدرێژ، کورتان بکڕی، جارێک با بزانین چی روودەدات، بیرۆکە و پلانی جیاوازم هەیە بەڵام جارێک کاتەکە گونجاو نییە بۆ ئەم قسانە’.

هەڵبژاردەی بەڕازیل بە دۆخێکی نائاسایی تێدەپەڕێت و لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 لە پلەی پێنجەم دێت و مەترسی هەیە سێلیساو نەگاتە مۆندیال، کە لەوانەیە بەمزووانە هەڵبژاردن بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button