یاریگا –
ریال مەدرید 25 ملیۆن یۆرۆ لەپێناوی ئاسوودەبوونی دراوسێیەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ خەرج دەکات، بۆ ئەوەی بەهۆی دەنگە دەنگی یارییەکان و کۆنسێرت و چالاکییە جیاوازەکانی ناو یاریگاکە هەراسان نەبن.
جۆزێپ پێدریرۆل رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیسپانی کە پێشکەشکاری بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆیە، رایگەیاندووە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید سبەی یەکشەممە پلان و پڕۆژەکەی بۆ رازیکردنی دراوسێیەکانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەخاتە روو.
ریال مەدرید بۆ ئەوەی رێگری لە چوونە دەرەوەی دەنگ و ژاوە ژاوی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات، پێویستی بە 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆیە، کە بەهۆی ناڕەزایەتی دراوسێیەکانی یاریگاکە، لەوەتەی رۆژی 14ـی سێپتێمبەرەوە خالاکییە هونەرییەکان لەو یاریگایە وەستێنراون و تاوەکو بەهاری 2025 هیچ چالاکییەکی دیکەی گەورەی هونەری لەو یاریگایە ناکرێت.
لەبەر ئەوەی چالاکییە هونەرییەکان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ داهطیکی زۆر بۆ یانە مەدریدییەکە کۆدەکاتەوە، پێرێز دەیەوێت بە زووترین کات دەست بە پلانەکەی بکات، بۆ ئەوەی دراوسێیەکانی یاریگاکە چیدیکە گلەیی لە ژاوە ژاوی یاریگای یانە مەدریدییەکە نەکەن.