یاریگا –
لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، یاریی نێوان مینا و زاخۆ لە بەسڕە بەڕێوە ناچێت.
لە راگەیەنراوێکدا یەکێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا، بە هۆی تەواو نەبوونی کارەکانی چیمەنی یاریگای فەیحا و مینا لە بەسرە و کەرخ لە بەغدا یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی تێیدا بەڕێوە ناچێت و یاریگای دووەمیش بۆ ئەو یارییانە دەستنیشانکرا.
یاریی نێوان مینا و زاخۆ کە بریار بوو لە یاریگای مینا بکرێت گواسترایەوە یاریگای میسانی نێودەوڵەتی رۆژی چوارشەممە ( 27ـی نۆڤێمبەری 2024 )کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ، یاریی نێوان کەرخ و نەفت بریار بوو لە یاریگای کەرخ بکرێت گواسترایەوە یاریگای کوت.
لە ماوەی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشێکی زۆر لە یاریگاکان بە هۆی گونجانی کەش و هەوای ئێستا دەستیان کرد بە چاککردنی چیمەنی یاریگاکان، بەڵام ئەم سێ یاریگایە تا ئێستا کارەکانی تەواو نەکراوە بۆیە ئەم گەڕە یاریی تێدا ناکرێت.