گرنگترینمۆندیالی 2026مۆندیالی یانەکاننەیشنزلیگ

سەرۆکی پێشووی فیفا: ماوەیەکی دیکە گرنگیدان بە تۆپی پێ زۆر کەمدەبێتەوە

سێپ بلاتەر چەندین نهێنی لەسەر داهاتووی تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

سێپ بلاتەر، سەرۆکی پێشووی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ ئاشکرای دەکات، دێوێکی لە فیفا دروستکردووە و ئێستا تۆپی پێ بە رێچکەیەکی هەڵە دەڕوات.

فیفا بۆ ماوەی 17 ساڵ سەرۆکی فیفا بوو و لە ساڵی 2015 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. لە نوێترین دەرکەوتنیدا باسی هۆکارەکانی دەوڵەمەندبوونی رێخکراوەکەی کرد و شۆڕشێکی گەورەی لە جیهانی تۆپی پێدا دروستکرد.

بلاتەر لە لێدوانێکیدا بۆ واتسن – Watson دەڵێت

دێوێکم دروستکرد. کاتێک لە ساڵی 1975 وەکو بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پڕۆگرامەکان لە فیفا دەستم بەکارکرد، فیفا هەژار بوو. سپۆنسەری وەکو ئەدیداس هیچ پارەیەکی ئەوتۆیان پێنەدەداین، تەنیا تۆپ و درێسەکانیان ئامادە دەکرد. یەکەم سپۆنسەری کە پارەیەکی زۆری هێنایە نێو یانەکە، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای کۆکا کۆلا بوو.

دواتر تۆپی پێ بووە بەرهەمێکی زۆر گرنگ بۆ تەلەڤزیۆنەکان و پارەیەکی زۆری پەیدا دەکرد. یەکەم مۆندیال کە پارەیەکی زۆری بەرهەم هێنا، مۆندیالی 2010ی ئەفریقای باشوور بوو. کاتێک لە ساڵی 2016 جیانی (ئینفانتینۆ) بووە سەرۆکی فیفا، ئەو هاتە سەر هێلانەیەکی ئامادەکراو. بزووێنەری پارە لەکارکردن بەردەوام بوو. ئێستا سووتەمەنییەکەی زۆر زیاتر بووە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بلاتەر نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئێستای تۆپی پێ و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پاڵەوانیەتییەکان دەربڕی. بلاتەر بەڕوونی رەخنەی لە فراوانکردنی پاڵەوانیەتییەکانی نێودەوڵەتی تایبەت بە هەڵبژاردە و یانەکان لە ژێر سەرپەرشتی فیفا و یوێفا گرت

ئێستا گەواهی ‘شاهێدی’ فرۆشتنی تۆپی پێین. پێشتر پاڵەوانیەتییەکانی یوێفا جامێک بوو بۆ پاڵەوانان، جامێک بۆ براوەکان و جامێکی دیکەش بۆ بازرگانی شارەکان بوو. بەڵام ئێستا چامپیۆنزلیگێک بە 36 یانە، یۆرۆپالیگ بە 36 یانە و کۆنفرانسلیگ بە 36 یانە دەبینین. جیا لەمەش نەیشنزلیگ زیادبووە.

پاڵەوانیەتی جامی جیهانی داهاتوو بە بەشداری 48 هەڵبژاردە دەبێت، ئەمەش ریکۆردێکی مێژووییە، بڕیارە لە ساڵی 2025 ژمارەی یانەکانی بەشداری لە مۆندیالی یانەکان و بلاتەر پێی وایە، ئەمە بابەتێکی تەواو بازرگانییە و هۆشداری لە مەترسییەکانی دەدات.

مۆندیالی داهاتوو بە بەشداری چارەکی ژمارەی ئەندامانی فیفا بەڕێوەدەچێت. ژمارەی یانەکانی بەشدار لە مۆندیالی یانەکانیش بۆ 32 زیادبووە. هەمووان چەڵە لێدەدەن، چونکە پارەیەکی زۆری تێدایە. بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی تێربوونی هاندەران و کەمبوونەوەی گرنگیدان بە تۆپی پێ. خۆم بەڕوونی هەستی پێدەکەم. تۆپی پێ کوێیە؟

تاوەکو ئێستا فیفا کەیسی فرۆشتنی مافی یارییەکانی مۆندیالی یانەکانی داهاتووی یەکلایینەکردووەتەوە، لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ دروستبوونی کێشەی قووڵ. هەرچەندە پاڵەوانیەتییەکە لە 15ی حوزەیران/یۆنیۆی ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک بۆ گواستنەوەی یارییەکان نەکراوە. هەرچەندە چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی باس لە ئۆفەرێکی کۆمپانیای ئەپڵ دەکەن و بڕەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار، ئەمەش لە ژێر پێشبینییەکانی فیفاوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button