یاریگا –
ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی نەسڕی سعوودی هۆكاری دۆڕان بەرامبەر قادسیە لە خولی رۆشنی سعوودی دەستنیشان دەكات.
شەوی رابردوو نەسڕ لە یاریگای خۆیدا میوانداری قادسیەی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەی خولی رۆشنی سعوودی.
مدرب #النصر السيد بيولي يتحدث في المؤتمر الصحفي 🎙️#النصر_القادسية | #AlNassrAlQadsiah pic.twitter.com/chObffwYrz
— نادي النصر السعودي (@AlNassrFC) November 22, 2024
لە دوای یارییەكە پیۆلی گوتی:
ئێمە یەک تیمین پێکەوە سەردەکەوین و پێکەوە دەدۆڕێین، کاری ئێمە دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ کێشەکان، نەک گەڕان بەدوای هۆکارێکی تاکەکەسیدا، رۆڵی ئێمە پێکەوە کارکردنە بۆ ئەوەی پێکەوە سەرکەوتوو بین.
یارییەکمان دۆڕاند کە نەدەبوو بدۆڕێین بەهۆی ئەو گۆڵانەی کە دەمانتوانی بیكەین و ئەو گۆڵانەی نەدەبوو لێمان بكرێت.
رێز لە هەموو بۆچوونەکان دەگرم، بەڵام کاتێک بڕیارێک دەدەین، لەسەر بنەمای یارییەکە دەیدەین.
یارییەکان جیاوازن ناتوانین قسە لە نێوان یارییەکی رابردوو و ئێستا بكەین، لە گێمی یەکەمدا دەمانتوانی زیاتر لە 3 گۆڵ بکەین، ئەمە روودەدات ئەگەر هەلەکان تۆمار نەکرێن.
نەبوونی تالیسكا كاریگەری لەسەر ئاستمان هەبوو، لە كاركردن بەردەوام دەبین.
نەسڕ بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی رۆشنی سعوودی دێت.