ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی فەیلەسوف رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی پێپ گواردیۆلا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی فەیلەسوف نوێکراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ ماتیۆ مۆریتۆ، گرێبەستە نوێیەکەی پێپ لەگەڵ سیتیزن بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت و مەرجی زۆر لەخۆ دەگرێت.

گواردیۆلا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی؛

ماوەی نۆ وەرزە لێرەم، بەڕاستی هەستێکی تایبەتم بۆ مانچێستەر سیتی هەیە، دڵخۆشم بۆ دوو وەرزی دیکە دەمێنمەوە.
سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم متمانەیان پێمە و بەردەوام پشتگیریم دەکەن. ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر بەرەو پێش بچین و نازناوی زیاتر بەدەست بهێنین.

گواردیۆلا لە هاوینی 2016 دوای جێهێشتنی بایرن میونشن پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی وەرگرتووە و نۆ وەرزی بەدوای یەکە راهێنەری بلوو موونە.

گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە 490 یاریی خاوەن 360 بردنەوەیە، 60 یاریی یەکسانبووە و 70 یارییش دۆڕاوە.

٦ پرێمەرلیگ، ١ چامپیۆنزلیگ، ١ سوپەری ئەوروپا، ١ جامی جیهانی یانەکان، ٢ جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، ٤ جامی خولی ئینگڵتەڕا و ٣ قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ سیتیزن بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button